بەش
پەروەردە
مەودا
10 مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
هەولێر
کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەڕێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.
کتێبە براوەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩ لە سەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین و چاپ دەکرێن بە تیراژی ١٢٠٠٠. هەر کتێبێك ٢٠٠٠ دانەی لێ چاپدەکرێت بەشێوازی رەنگاورەنگ. بابەتی کتێبەکان بۆ پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠١٩ لە چوارچێوەی بابەتی ( ئومێد و ئایندە، كولتور و مێژوو و کەلەپوری كوردستان، هەروەها تەكنەلۆژیا و ژیانى رۆژانە. ).
کتێبە براوەکان بۆ ساڵی ٢٠١٩:
- دارین بە کوردستاندا دەگەڕێت / لەتیف فاتیح فەرەج
- دلگەش و تەکنەلۆجیا / شیرین ئەحمەد مزووری
- خەونی پەپوولەیی / پەروا عبدالقادر جەلال
- کۆترە سپییەکەم / داناز کامەران خۆشناو
- تەکنەلۆجیا و ژیان / سوزان خیری حسین
- ڕێزی مامۆستا و دروشمی پۆل / سەلوان فازڵ غەفور