بەش
پەروەردە
مەودا
6 مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
هەولێر
کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەڕێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.
کتێبە براوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە سەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین و چاپ کران بە تیراژی ٨٠٠٠ (هەر کتێبێك ٢٠٠٠ دانەی لێ چاپکرا) بەشێوازی رەنگاورەنگ. بابەتی کتێبەکان بۆ پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی بابەتی (هاندانی لاوان بۆ بوونیادنانی داهاتوویان،کێشەکانی لاوان: هۆکار و چارەسەرەکان) بوون.
براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بریتین لە:
- گورگەشین - (نوسینی کامەران خۆشناو)،
- هێشتا کەسێك چاوەڕێمە! – (نوسینی نەریمان کاکەسور)،
- گرفتەکانی گەنج لە کۆمەڵگەی کوردیدا - هۆکار و چارەسەر – (نووسینی عمران مهزههر)،
- ئەزموونێك لەپێناو بیرکردنەوەیەکی دروستدا - (نوسینی ئالان قەرەداغی).