بەش
لاوان
مەودا
٤ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، بە هاوبەشى لەگەڵ دەزگاى روانگە، بەكۆمەكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە رێی سندوقی متمانەی "مەدد کەمپینى #با_کۆرۆنا_ببەزێنین لە هەرێمى کوردستانى عێراقی راگەیاند بەمەبەستى بەرزکردنەوەى هۆشیارى لەبارەى ڤایرۆسی کۆڤید_١٩ و هاندان بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو ئاستەنگانەى ئەم پەتایە دروستى کردوون. کامپینەکە هۆشیاری و رێنمایی بڵاودەکاتەوە دەربارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ڕێگەی:
:بڵاوکردنەوەی کەلوپەلی هۆشیاری ئۆفڵاین
پۆستەر
لەزگەی ئۆتۆمبێل
لەزگەی زەوی
باجی تایبەت بە کامپینەکە
بۆڕدی ئاگاداری لە کامپ و بازگەکان
:بڵاوکردنەوەی رێنمایی بە شێوەی ئۆنڵاین
پۆستەری ئیلکترۆنی
چوارچێوەی پرۆفایل
ڤیدیۆ
وێنە
پێشبڕکێی ئۆنڵاین
ناردنی نامەی هۆشیارکردنەوە لە رێگەی ڤایبەر
ریپۆڕتی میدیایی
بەرواری دەستپێکردنی کامپینەکە: حوزەیرانی٢٠٢٠
بەرواری کۆتایی هاتنی کامپینەکە: ئەیلولی ٢٠٢٠