بەش
لاوان
مەودا
١ رۆژ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
روانگە فرص پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە و پلاتفۆڕمێكه كه له سەرتاسەری عێڕاق كاردهكات و سەرچاوه و دەرفەت و دەستپێشخەرییە جیاوازەکان بۆ هەمووان كۆدەكاتەوه، بەتایبەتی گەنجان و دەرچوانی زانكۆ، ئەوانەی پەرۆشی فێربوون و كاركردن و بەرەو پێشچوونن بەڵام نازانن له كوێوه دهستپێبكەن.
له عێڕاق، پڕۆژەی فرص له ساڵی ٢٠١٣ ەوه دەستی پێكرد، لایەنی دارایی لە لایەن USAIDەوه بوو و لە لەیەن FHI360 بەڕێوەدەچوو، تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠١٥. له دەستپێكی كانونی دووەمی ٢٠١٦ ەوه پڕۆژەی فرص لەلایەن دەزگای روانگەوه بەڕێوەدە برێ و لە لایەن Silatech و Microsoft وه لایەنی دارایی بۆ دابین دەكرێت. .
پێشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠١٨ دەرفەتێکی نایابە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی نێوان خاوەن کار و ئەو لایەنانەی بەدوای کارمەند دەگەڕێن لە هەردوو کەرتی تایبەت و حکوومیدا هەر وەها لە ڕێکخراوە خێرخوازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئەوەی بتوانن لە ژێر یەک چەتردا کۆ ببنەوە و پەیوەندی بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.
لە پیشانگەکەدا ١١٩ خاونکار ئامادەبوون و ١٥٨٣٢ کەس لەماوەی دوو رۆژدا سەردانیانکرد. خاوەن کارەکان بریتیبوون لە کۆمپانیا ناوخۆ و نێودەوڵيتیەکان، رێکخراوە ناوخۆ و نێو دەوڵەتیوکان و چەند زانکۆیەک.
٣١ سپۆنسەر بەشداربوون لە پیشانگەکەدا، کە بریتیبوون لە کۆمپانیای ئەلحەیات (پیپسی) وەک سپۆنسەری ئەڵماس.فاستلینک، میلەت هۆڵدینگ، هۆڵاند بازاڕ، مونلاین، هوۆندای، کار گروپ وەک سپۆنسەری پلاتینیۆم. کوردنەفت، ئاڤێستا، هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی، دانا غاز، ئەندازیاری رەنگ، MRF گروپ، رەسەن گروپ، GEG ، کرێسنت پیترۆلیۆم وەک سپۆنسەری زێڕین. AD MEDIA ، دارین گروپ، میناس، هیوا هۆڵدینگ، LC WAIKIKI ، پیرمام، هاوکاری گروپ، ڤانە، باهچەچی، ڤیو مارکێتت، تیم مارت، گۆران گروپ، میناس، لافارج وەک سپۆنسەری زیوی. تۆڕی میدیایی رووداو، کوردستان ٢٤، سپێدە، وار تیڤی، بابیلۆن میدیا، بابیلۆن ئێفئێم، دوارۆژ، بزنز مەگەزین، ئیمپایەر سینەماس، ئینلایتەرس، کوردماکس، ئێم رادیۆ، ،ێترۆگرافی، میکس رادیۆ، نێت تیڤی، رادیۆ تاکسی، دیزاین ئاوت بۆکس وەک هاوبەشی میدیایی هەروەها ٥٨ خاونکاری ئاسایی و ٢١ رێکخراوی ناوخۆیی ونێو دەوڵەتی و ٩ زانکۆ.
هەروەها ١٤٠ خۆبەخش بەشداربوون و هاوکاربوون لە رێکخستنی سێهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٨.