بەش
لاوان
مەودا
١ رۆژ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
روانگە فرص پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە و پلاتفۆڕمێكه كه له سەرتاسەری عێڕاق كاردهكات و سەرچاوه و دەرفەت و دەستپێشخەرییە جیاوازەکان بۆ هەمووان كۆدەكاتەوه، بەتایبەتی گەنجان و دەرچوانی زانكۆ، ئەوانەی پەرۆشی فێربوون و كاركردن و بەرەو پێشچوونن بەڵام نازانن له كوێوه دهستپێبكەن.
له عێڕاق، پڕۆژەی فرص له ساڵی ٢٠١٣ ەوه دەستی پێكرد، لایەنی دارایی لە لایەن USAIDەوه بوو و لە لەیەن FHI360 بەڕێوەدەچوو، تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠١٥. له دەستپێكی كانونی دووەمی ٢٠١٦ ەوه پڕۆژەی فرص لەلایەن دەزگای روانگەوه بەڕێوەدە برێ و لە لایەن Silatech و Microsoft وه لایەنی دارایی بۆ دابین دەكرێت. لەو كاتەوه ناونرا روانگه فرص. لە نیسانی ٢٠١٩ەوە پڕۆژەکە ل لایەن BMZ * لا یەنی دارایی بۆ دابین دهكرێت و لە لایەن GIZ و دەزگای روانگەوە بەرێوەدەبرێ.
پێشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠١٩ دەرفەتێکی نایابە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی نێوان خاوەن کار و ئەو لایەنانەی بەدوای کارمەند دەگەڕێن لە هەردوو کەرتی تایبەت و حکوومیدا هەر وەها لە ڕێکخراوە خێرخوازی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئەوەی بتوانن لە ژێر یەک چەتردا کۆ ببنەوە و پەیوەندی بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.
لە ماوەی رۆژانی پێشانگەکە ١٦٦ کۆمپانیا و ڕێکخراوى نێوخۆیى و نێودەوڵەتی بەژداری پێشانگەى نێودەوڵەتى کاری روانگە فرص ٢٠١٩ بوون،
هەروەها ٢٦ سپۆنسەر لە نێو کۆمپانیاکاندا بوون:
( KHOSHNAW GROUP and QAIWAN GROUP) سپۆنسەری ئەڵماس
(GK AUTO, KOREK TELECOM, KAR GROUP) سپۆنسەری تیتانیۆم
(AL-HAYAT COMPANY, FASTLINK, KURDNEFT, MOONLINE) سپۆنسەری پلاتینیۆم
(MRF GROUP, PEARL PETROLEUM, DARIN GROUP, ERBIL INT. HOTEL, SCHNEIDER ) سپۆنسەری زێرین .ELECTRIC, SIMA GROUP)
(AD MEDIA, ALSARD GROUP, AWAMEDICA, CIRCLE EXHIBITION, GEG REKLAM, HEMN GROUP, LEGACY CONSTRUCTION, MELLAT HOLDING, MEDYA DIAGNOSTIC CENTER, VANA GROUP, EDICOO AGENCY(.وەکو سپۆنسەری زیوی
هەروەها، هاوبەشی میدیایی بریتی بوون لە
(RUDAW TV, K24, WAAR TV, AL FALLUJAH TV, NET TV, KURDMAX, DUHOK TV, MARKET WINGS, BUSINESS MAGAZINE, BABYLON MEDIA, ACE CHANNEL , FALCON EYE, MIX FM, M RADIO, HELLA AGENCY(
کۆمپانیاکان لە سەرانسەری ١٤ وڵات بەشداربوون (كوريا ، كوێت ، لوبنان ، ئینگلتەرا ، ئەڵمانیا ، فەرەنسا ، دانیمارک ، سويد ، ئیماڕات ، سويسرا ، ئەمریکا ، کەنەدا ، کوردستان ، عێراق).