بەش
پەروەردە
مەودا
36 مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
ئۆنلاین
یەکێک لە قۆناغە گرنگەکانی خوێندن بریتییە لە پۆلی ١٢ کە داهاتووی قوتابی دیاری دەکات. لەم قۆناغەشدا، بیرکاری یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکان و بابەتێکی قورسترە لەلایەن قوتابیان بە بەراورد بە بابەتەکانی تر. ئامانجی ئەم پڕۆژەیەی دەزگای روانگە رێبەریکردن و روونکردنەوەی بابەتە بیرکارییەکانی پۆلی ١٢ی زانستییە لە رێگەی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) تاوەکو قوتابیان بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان و بێبەرامبەر سوود لە وانەکان ببینن، بابەتەکان لەلایەن قوتابیان ئاشناتربکرێن و نمرەی باشتر بهێنن تاوەکو بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن.