بەش
لاوان
مەودا
٤ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
کاری خۆبەخشیی بەگشتی بە یەکێک لە چالاکییە خۆنەویستییەکان دادەندرێت کە تێیدا کەسێک یان گروپێک بەبێ بەرژەوەندیی کەسیی و ماددیی خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک و کۆمەڵگە دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی کات خۆبەخشان پێویستیان بە پشگیری کردن هەیە بەتایبەت لە ڕووی داراییەوە(بەبێ مووچە)، بۆ دابینکردنی خەرجی پێداویستی و کەلوپەل و ئامێر تاکو پڕۆژەکانیان پێ ئەنجام بدەن.
هەر لەبەر ئەوە، دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' رادەگەیەنێت، کە هانی کچان و کوڕانی گەنج دەدات بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک کە تێیدا پشتگیری دارایی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە.
پڕۆژە براوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠:
· پرۆژە براوەکانی پارێزگای هەڵەبجە
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی رهها
پرۆژەی براوە: ناساندنی ماف و زیادکردنی متمانەبەخۆبوون بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی دۆستانی كتێب
پرۆژەی براوە: ههڵمهتی بهكولتووركردنی خوێندنهوه
پرۆژە براوەکانی پارێزگای دهۆک
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی گهنجانی دهۆك
پرۆژەی براوە: دەست لە ناو دەست لە پێناو سبەینێیەکی باشتر
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی فەرهەنگ
پرۆژەی براوە: پێکەوە ژینگە لە پلاستیك رزگار دەکەین
· پرۆژە براوەکانی پارێزگای هەولێر
تیمی براوە: دهستهی خۆبەخشی گهنجانی قهسرێ
پرۆژەی براوە: نۆژەنكردنەوەی سەرەتایی قوتابخانەی بنەڕەتیی قەسرێ
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی وار
پرۆژەی براوە: خێزانی ژینگە پارێز
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی دهنگی خۆبهخشان
پرۆژەی براوە: پڕۆژەی خوێندنی دەنگی بۆ نابینایان
- پرۆژە براوەکانی پارێزگای سلێمانی
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی ژیانهوه
پرۆژەی براوە: فریاگوزاری سەرەتایی
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی نوێکردنەوە
پرۆژەی براوە: نوێ ژین
- پرۆژە براوەکانی پارێزگای کەرکووک
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی داهاتوو
پرۆژەی براوە: گەرانەوەی ھیوا
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی گهشه
پرۆژەی براوە: نۆژهنكردنهوهى باخچهى نهمام له كهركوك
پرۆژە براوەکانی پارێزگای موسڵ
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی بەهجە
پرۆژەی براوە: شادی بێ سەرپەرشتان