بەش
لاوان
مەودا
٢ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
دەزگای روانگە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند خولێکی پیشەیی و تەکنیکی کە تیایدا گەنجان ئاشنا دەبن بە بازاڕی کار و خاوەن کارەکان. ئەمەش سوودی دەبێت بۆ ئەو گەنجانەی کە ئارەزوو دەست بە کار بکەن، بەڵام کارامایی تەواویان نییە بۆ ئیشکردن، و ڕێگاکانی دەست پێکردن شارەزا نین.
راهێنانەکان لە چەند شوێنێکی جۆراوجۆر و لە کاتی جیاوازدا بەڕێوە دەچن:
شاری سلێمانی:
· بەبازاڕکردنی نەریتی
· بەبازاڕکردنی ئۆنڵاین
· بزنزی ئۆنلاین
· کارامەیی پەیوەندیکردن
· ئاکارەکانی کار
قەزای رانیە:
· بەکارهێنانی بەرنامە کۆمپیوتەرییەکان بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی ئۆتۆمبێل
· کارامایی پەیوەندیکردن
· ئاکارەکانی کار
قەزای کەلار:
· فرۆشتن
· بەبازاڕکردن
· چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل
· ناوەندی خزمەتگوزاری
· کارامەیی پەیوەندیکردن
· ئاکارەکانی کار
قەزای چەمچەماڵ:
· فرۆشتن
· بەبازاڕکردن
· چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل
· ناوەندی خزمەتگوزاری
· کارامەیی پەیوەندیکردن
· ئاکارەکانی کار
پارێزگای هەڵەبجە:
· فرۆشتن
· بەبازاڕکردنی ئۆنڵاین
· چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل
· ناوەندی خزمەتگوزاری
· کارامەیی پەیوەندیکردن
· ئاکارەکانی کار
لە قۆناغی یەکەمدا، ڕاهێنانەکان لە شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ دەست پێدەکەن، و ماوەی هەر راهێنانێک ٢٢ ڕۆژە و لە رێکەوتی ٢٢ی ئەیلول دەست پێدەکات.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنە: ٠٧٧٠٤٦٦٠٢٢٢