بەش
لاوان
مەودا
٦ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
پڕۆژەکە کەسانی پەیوەندیداری جۆراوجۆری ناوچەکە کۆدەکاتەوە بۆ کارکردن لەسەر بەهێزکردنی گوزەرانی لاوان لە کۆیە و قەڵادزە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بە هاوبەشی چارەسەری ئەو کێشانە بکەن کە رووبەرووی لاوان دەبنەوە. بەشداربووانی پڕۆژەکە پێکەوەکار دەکەن بۆ باسکردنی ئەو کێشانەی لە ئێستادا بوونیان هەیە لەناو لاوان و زانیاری تەواو کۆبکەنەوە دەربارەی ئەو بابەتە دەستنیشانکراوانە و دواتر ئەو شتانەی کە فێری دەبن بیگۆڕن بۆ بەرھەمی توێژینەوە، کە یارمەتیان دەدات باشتر کێشەکان بە کرداری چارەسەر بکەن.
ئامانجەکانی پڕۆژەکە بریتین لە:
1) بەرەوپێشبردنی تواناکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەتایبەتی رێکخراوە فەرمی و نافەرمییەکانی تایبەت بە لاوان، لە پێشخستنی گوزەرانی لاواندا.
2) پەرەپێدانی بەرنامەی بژێویی کاریگەر لەسەر بنەمای توێژینەوەو ڕاوێژی گوزەرانی لاوان
3) باشترکردنی گوزەرانی لاوان بە تێگەیشتن لە ھۆکارە پێکەوە بەستراوەکانی )پەراوێزی لادێیی، رەگەزی و سیاسی).
کاتی دەست پێکردنی پرۆژە: ئەیلولی ٢٠٢١
کاتی تەواو بونی پرۆژە: نیسانی ٢٠٢٢
کۆمەکی دارایی: USAID, IREX
هاوبەشەکان: دەزگای روانگە، Search for Common Ground
شوێن: کۆیە،هەولێر-عیراق
سێکتەر: لاوان
ژمارەی سوودمەندبووان: 14 بەشداربوو