بەش
لاوان
مەودا
١٧ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بەغدا و بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە له پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییه سەرەکییەکان بە هاوڵاتیانی عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا، سیستەمی ئێستای بەڕێوەبردنی زانیارییەکان بە بەکارهێنانی کاغەز دەبێتە هۆی دروستبوونی کەموکورتییەکی بەرچاو، ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی کارەکان و ئەگەری دروستبوونی چەندین مەترسی پاراستن و لەدەستدانی داتا.
دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پڕۆژەیەکیان پێشنیار کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و بە ئامانجی بە دیجیتاڵکردنی بەڵگەنامەکانی بەشەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی لە بەغدا و هەرێمی کوردستان.
هەروەها تێبینی ئەوە کراوە کە ئەو دۆکیومێنتانەی لە بەغدا کۆدەکرێنەوە لە دۆخێکی مەترسیدارن و هەندێک لە بەڵگەنامەکان لەوانەیە بە تەواوی لەناوبچن و زانیارییەکان ون ببن. دەزگای روانگە بۆ ئەم مەبەستە 16 کارمەندی لە بەغدا خستە سەرکار بۆ سکانکردنی 30,000 بەڵگەنامە لە کۆی گشتی 47,000 و لە ماوەی شەش مانگدا. هەروەها خستەسەکاری 8 کارمەند لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان بۆ تۆمارکردنی هەموو بەڵگەنامەکانی بەرێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە فایەلێکی ئێکسڵ.
دوای شەش مانگ لە کارکردن، ئەم فایەلی ئێکسڵە رادەستی حکومەت دەکرێت. بەمەش کارمەندانی حکومی دەتوانن ئەم فایەلە بەکاربهێنن بۆ ئاسانکردنی بەرێوەچوونی کارەکانیان و ڕێگریکردن لە لەدەستدانی زانیاریەکان.
بەرواری دەستپێکردنی پڕۆژە: ١ی ئایاری ٢٠٢٢
بەرواری کۆتایی هاتنی پڕۆژە: ٣٠ی گولان ٢٠٢٣