بەش
کەسانی لێقەوماو
مەودا
٣١ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
دهۆک
دەزگای روانگە ناوەندی کۆمەڵایەتی لە ٦ کەمپ بەڕێوەدەبات لە رێگەی پرۆژەیەکەوە بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنی ئاوارەکان لە ٦ کامپی جیاواز لەشاری دهۆک. پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ کۆمەککراوە و لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشتگیری دەکرێت و لەلایەن دەزگای روانگە بەڕێوە دەبردرێت.
کەمپەکان بریتین لە: کەمپی کەبەر ١ ,کەمپی کەبەر ٢ , کەمپی چامیشکو, کەمپێ شارییە, کەمپی باجیکەنداڵ ٢و کەمپی قادییە (کۆمەڵگەی روانگە). کە زیاتر لە ٩٠ هەزار ئاوارە لەو کەمپانەدا دەژن. لەرێگەی ئەو ناوەندە کۆمەڵایەتییانە، چەندین چالاکی جۆراو خۆر ئەنجامدەدرێت بۆ ئاوارەکان. پرۆژەکە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٧ دەستپێکردووە و تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت.