بەش
کەسانی لێقەوماو
مەودا
٤٥ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
دهۆک
0
پڕۆژەی منداڵانی ئاشتی لەلایەن رێکخراوی Act Now Children’s Fund پاڵپشتی ماددی بۆ دابینکرا و لەلایەن دەزگای روانگەوە لە کۆمەڵگەی روانگە لە پارێزگای دهۆك جێبەجێکرا لە بەرواری ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ دەستی پێکرد تاوەکو تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
لە رێگەی پرۆژەکەدا بە راهێنانی هونەری و دەروونی هاوکاری پێشکەشکرا بە ١٠٠ منداڵی رزگاربوو (تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ١٧ ساڵە) ئێستا لە کۆمەڵگەی روانگە لە پارێزگای دهۆك نیشتەجێن.
ئامانجی پڕۆژەکە هاوکاریکردن و پێدانی چارەسەربوو بۆ ئەو منداڵانەی کە کەوتبوونە ژێرفشاری دەروونی و توندوتیژی. لە پڕۆژەکەدا لە رێگای خولی هونەری و دەروونی چارەسەری گونجاویان بۆدەستەبەرکرا.
منداڵەکان بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە ژێر دەستی داعش گیریان خواردبوو و کاریگەریە نەرێنیەکانیان بە روونی هەستپێدەکرا. لە ڕی ئەم پڕۆژەیەدا منداڵەکان دووبارە ئامادەکرانەوە تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی تەندروست لەگەڵ خێزانەکانیان و کۆمەڵگەدا دەست بە ژیانێکی ئاسایی بکەنەوە.