بەش
کەسانی لێقەوماو
مەودا
٥٧ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
هەولێر
بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان دەزگای روانگە چەندین دیاری جۆراوجۆری بەخشیە ئەو منداڵە ئاوارانەی کە لە کەمپی دیبەگە لە باشوری شاری هەولێر نیشتەجێکراون.
بەرواری ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ دەزگای ڕوانگە بەمەبەستی بێبەش نەبوونی منداڵە ئاوارەکان لە یادکردنەوەی رۆژی جیهانی منداڵان کە دەکەوێتە ١ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک و دانەبرانیان لە دونیای منداڵێتی خۆیان و هەست بە جیاوازی نەکردن لەگەڵ هەر منداڵێکی دیکەی دەوروبەریان چەندین دیاری و کەلوپەلی یاری بەخشیە ١٠٥٠ منداڵانی ئەو خێزانانەی کە لە کەمپی دیبەگە نیشتەجێکراون.
ئەم خێزانانە بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەوە ناچارکراون ماڵ و شوێنەکانی خۆیان جێبهێلن و رووبکەنە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەکی ئارام و سەلامەت. دەزگای روانگەش هەر لەسەرەتای ئەم بارودۆخە نەخوازراوە هەمیشە لەخەمی ئەو خەڵکە ئاوارانەدا بووە و هاوکاری رۆژانەی پێشکەش کردوون تاوەکو لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەش نەبن و رووبەرووی مەرگ و برسێتی و نەبوونی نەببنەوە. هەر بۆیەش تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٩١،٦٩٤ کەسی ئاوارە لە هاوکاری و پرۆژەکانی دەزگای روانگە سوودمەند بوونە.