بەش
کەسانی لێقەوماو
مەودا
١٤ مانگ
دۆخ
بەردەوامە
ناونیشان
هەولێر
لەسەر داواکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و دوای هەڵسەنگاندنێکی تەواو کە لەلایەن تیمی ئەندازیاری مەیدانی دەزگای روانگە ئەنجامدراوە ، بڕیاریدا بەنۆژەنکردنەوەی زۆنی منداڵان و لاوانی کەمپی قوشتەپە لەهەولێر . پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی زۆنەکە پێکهاتبوو لە 'نۆژەنکردنەوەی زەوی دەرەوە و ناوەوەی ژوورەکان، چاکردنەوەی کارەبای زۆنەکە، دابینکردنی ئاوی خاوێن، نۆژەنکردنەوەی سەقفی ژوورەکان، چاکردنەوە و دابینکردنی یاری منداڵان، چاکردنەوەی گۆڕەپانی یاریەکان، دروستکردنی باخچە و چاندنی سەوزایی، بۆیەکردنی گشتی و خاوێن کردنەوەی گشتی زۆنەکە.
شایانی باسە کە زۆنی منداڵان و لاوانی کەمپی قوشتەپە لە ساڵی 2014 دا لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی بنیات نراوە .
شوێن: کەمپی پەنابەرانی قوشتەپە
بەرواری دەستپێکردنی پڕۆژە: ١ی تشرینی دووەم ٢٠١٩
بەرواری کۆتایی هاتنی پڕۆژە: ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
ژمارەی سوودمەندبوو: ٢,٣٠٠
کۆمەکی دارایی: دەزگای روانگە