بەش
کەسانی لێقەوماو
مەودا
٢ ڕۆژ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
کوردستان
چالاکییەك بۆ کڕینی جل و بەرگی جەژن و پێداویستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەنجامدرا بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی ئارام و ئاسوودە بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت تاکو هەست بکەن لەماڵەوەن و یارمەتیان بدەن بۆ تێکەڵ بوون بە بەکۆمەڵگە.
١٣٥ منداڵ و هەرزەکار لە چالاکییەکە سوودمەندبوون کە لە خانەی بێسەرپەرشتان دەژین و تەمەنیان لە نێوان ٦ مانگ تا ١٨ ساڵ و بە سەرەوەیە. ژمارەی ئەو منداڵانەی سوودمەندبوون لە چالاکییەکە لە هەولێر ٦١ منداڵ بوون (٢٢ کچ و ٣٩ کوڕ)، ٥١ منداڵ لە سلێمانی (١٦ کچ و ٣٩ کوڕ) و ٢٣ منداڵی دیکە لە خانەی بێ سەرپەرشتانی دهۆک (١٧ کچ و ٦ کوڕ).