بەش
ژینگە
مەودا
٧٢ مانگ
دۆخ
تەواوبوو
ناونیشان
كوردستان
ئەم پڕۆژەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت. پڕۆژەکە بە مەبەستی بڵاوکردنەوە هۆشیاریی پاک راگرتنی ژینگە و ئاماژەدان بە مەترسییەکانی فرێدانی خاشاك و پاشماوە لە شوێنە گەشتییارییەکان بەسەر تەندروستی مرۆڤەوە و بەرد ەست کردنی ژینگەیەکی تەندروستتر لە کوردستان .
کامپینەکە بریتی بوو لە دابەشکردنی کیسی پلاستیکی لە سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان. کۆکردنەوەی زیاتر لە ٢٠٠ کیسی خۆڵ و خاشاك و پاشماوە لە شوێنە گشتییەکان، دابینکردنی زیاتر لە ٤٠٠٠ زبڵدانی قەبارە جیاواز و زیاتر لە ٣٠ تابلۆی ڕێنمایی هاوڵاتییانه بۆ پاكڕاگرتنی ژینگەی کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکە.