پەروەردە و فێرکردن

دەزگای روانگە وانەی ئۆنڵاین بۆ قوتابیان تۆماردەکات

Tuesday, August 4, 2020 8:00 PM

دەزگای روانگە بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە وانەی ئۆنڵاینی بۆ قوتابیان تۆمارکرد لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی پرۆسەی خوێندن و رووبەرووبوونەوەی ئەو بەربەستانەی لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا دووچاری پرۆسەی پەوروەدە و خوێندنی قوتابیان بوونەوە، وانەی ئۆنڵاین بە زمانەکانی سریانی و تورکمانی بۆ قوتابیان تۆمارکران بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی مانەوەیان لە ماڵەوە بەردەوامی بە خوێندنیان بێنن.

دەزگای روانگە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ کە بووە هۆی وەستانی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، دەزگای روانگە لە هەماهەنگیدا بوو لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەك. لە ئەنجامدا و بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە و رەزامەندی دەزگای روانگە و چەند لایەنێکی دیکە، بڕیاری بەردەوامی وانەکانی قوتابیان لە رێگەی  تۆماری ڤیدیۆی ئۆنڵاین درا. بۆ ئەوەی قوتابیان لە خوێندن دوا نەکەون.

لە بەشێك لە پرۆژەکە، لە رێگەی دەزگای روانگەوە تۆماری ڤیدیۆیی بۆ وانەکانی قوتابیانی خوێندنی سریانی و تورکمانی ئەنجامدران. کۆی گشتی ٢٦٧ وانەی ڤیدیۆیی بۆ ٥٢ بابەتی پۆلەکانی ١ بۆ ١٢ تۆمارکرا. ڤیدیۆ تۆماکراوەکان رادەستی وزارەتی پەروەردە کران و لە وێبسایتی E-wane بڵاوکرانەوە.

زیاتر لە ٤،٤٢١ قوتابی سوودمەندبوون لە وانە تۆمارکراوەکان بە زمانەکانی سریانی و تورکمانی.