پەروەردە و فێرکردن

براوەکانی پێشبڕکێی بیرکاری راگەیەندران

Thursday, September 16, 2021 11:07 PM

لە رێکەوتی ١٦ی ئەیللولی  ٢٠٢١، دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتایی پێشبڕکێی بیرکاری بە شێوەیەکی راستەوخۆ  ئەنجامدا کە قۆناغەکانی پێش کۆتایی و کۆتایی پێشبڕکێیەکە بوون و تێیدا قوتابیانی  پلەی یەکەم، دوەەم و سێیەم دیاریکران و خەڵاتکران.


پێشبڕکێیەکە بە هاوکاری ٦ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە ئەنجامدران و لە چوار قۆناغ پێکهاتبوون. تەنیا ٦ قوتابی گەیشتبوونە قۆناغی پێش کۆتایی و لە پێشبڕکێیەکەدا پێشبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی بیرکاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. قوتابییەکان بریتیبوون لە :

-       محمد عمر قادر - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - ئامادەیی ئالان

-       شنه‌ عمر محمد - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان - ئامادەیی گەرمیان

-       ئیلاف ستار حاجی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر - دواناوەندی پیرزینی کچان

-       سۆلین یاسین احمد - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە - کۆلیژی هەڵەبجەی شەهیدی هاوبەشی کچان

-       سایا شهاب احمد - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوك - ئامادەیی چوارچرا

-       بیداء سلیمان ذیاب - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك - ئامادەیی کەلەکچی کچان

 


لە ساڵی  ٢٠٢١،  پێشبڕکێیەکە  لە رێکەوتی ١٥ی حوزەیران دەستی پێکرد لە سەر ئاستی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، کە شەش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردی گشتی لەخۆگرت. ٣٧٤ قوتابی بە نوێنەرایەتی ٣٧٤ قوتابخانە و بە نوێنەرایەتی ٣٦ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە سەرانسەری هەرێمی کورستان بەشداربوون، لە قۆناغی یەکەم، لە کۆی گشتی قوتابییە بەشداربووەکان تەنها ٦٠ قوتابی سەرکەوتن بۆ قۆناغی دواتر (لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردەی گشتی ١٠ قوتابی).

لە قۆناغی دووەم و بەپێی رێساکانی پێشبڕکێیەکە تەنها ٦ قوتابی سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. هەر قوتابییەک نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردەی گشتی کرد. قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتایی بەشێوازێکی راستەوخۆ بەڕێوەچوو و قوتابیانی سەرکەوتوو کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، دووەم، و سێیەم.

 

براوەکانی پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتی بوون لە:

-       براوەی یەکەم: ئیلاف ستار حاجی - دواناوەندی پیرزینی کچان

-       براوەی دووەم: سۆلین یاسین احمد - کۆلیژی هەڵەبجەی شەهیدی هاوبەشی کچان

-       براوەی سێیەم: بیداء سلیمان ذیاب - ئامادەیی کەلەکچی کچان

 

-        لێژنەی هەڵسەنگاندنی ساڵی ٢٠٢١

-        د. صنعان محمد صالح خسرو- مامۆستای زانکۆ

-        د. گوڵنار وسیم صادق - مامۆستای زانکۆ

-        م. پێشکەت فرست علی - مامۆستای قوتابخانە

-        م. طلعت عبدالواحد محمد - مامۆستای قوتابخانە

-        م. کارزان عبدالرحمن حمزە - مامۆستای قوتابخانە



پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بە ئامانجی زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان. پرۆژەکە ساڵانە پێشبڕکێیەک لە نێوان قوتابیانی پۆلی ١٠ی بەشی زانستی قوتابخانەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان سازدەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. پڕۆژەکە ساڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت. پرۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی پێکرد لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دواتر پێشبڕکێیەکە فراوان کرا بۆ سەر ئاستی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.

 

 پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بە سپۆنسەری کۆمپانیای کوردنەفت وەک (سپۆنسەری ئەڵماس) و کۆمپانیای دارین گروپ، هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی و کاڤین گروپ وەک (سپۆنسەری زێرین) ئەنجام دەدرێت.