لاوان

پلاتفۆڕمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە راگەیاندرا

Wednesday, December 15, 2021 12:47 PM

لە رێکەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، دەزگای روانگە پلاتفۆڕمی کۆبەخشی 'بیرۆکەکەم وەبەربهێنە'ی راگەیاند. کە پلاتفۆڕمێکە بۆ بە یەکبەستنەوەی خاوەن بیرۆکەی بزنسی تازە دامەزراو، و وەبەرهێنەران، بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك بۆ بیرۆکە بازرگانییەکان لە رێگەی کۆبەخشی ئۆنلاینەوە. خاوەن بزنسە بچووکەکان و وەبەرهێنەران ئێستا دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن بۆ بەدەستهێنانی کۆمەک بۆ پرۆژەکانیان. خاوەن کار و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاندەدەین بۆ پێشکەش کردن و پشتگیری کردن لە دەستپێشخەرییەکانی لاوان بۆ هەڵبژاردنەکەیان.


کۆبەخشی دەرفەتێکە بۆ کۆمەك کردنی بزنسە بچووك و تازە دەستپێکەکان. پڕۆژەکە پردێکە بۆ بەیەک بەستنەوەی ئەو بزنسانەی پێویستیان بە پشتگیری دارایی هەیە بەو لایەنانەی دەتوانن کۆمەکیان پیشکەش بکەن لە رێگەی پلاتفۆرمێکی ئۆنلاین. پلاتفۆڕمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە پلاتفۆرمێکە لەسەر بنەمای بەخشین دامەزراوە. واتە ئەو لایەنانەی کۆمەک پێشکەشی بیرۆکە و بزنسە تازە دامەزراوەکان دەکەن چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک نابن لە بەرامبەردا.


لە لایەکی دیکەوە، ئەو وەبەرهێنەر و کۆمپانیایانەی کە لە کەرتی تایبەتدا ئارەزوومەندن لە پڕۆژەیەکدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن دەتوانن گفتوگۆی پەیوەندیدار لەگەڵ خاوەن بزنسەکاندا ئەنجام بدەن و دەزگای روانگە بە خۆشحاڵییەوە پشتگیری و ئامادەیی خۆی بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو رادەگەیەنێت.

کارسازی بە جولێنەری سەرەکی گەشەکردن و گەشەسەندنی ئابووری دادەنرێت. لە سەرتاسەری جیهاندا، بازرگانان و داهێنەران و وەبەرهێنەران تۆڕ و کۆمەڵگەی بەهێزیان هەیە بۆ بە یەک بەستنەوەیان، ئەمەش زۆر گرنگە بەتایبەتی بۆ کارسازە عێراقییەکان چونکە زۆربەیان تۆڕێکی باشیان نییە بۆ بەیەک گەندنیان و هەروەها پێویستیان بە کۆمەکی دارایی هەیە. پلاتفۆڕمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە کار لەسەر پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە گەورەیە دەکات لە ئیکۆسیستەمی کارسازی عێراقی.

 

پلاتفۆڕمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە پلاتفۆڕمێکە بۆ بە یەکبەستنەوەی کارسازان، وەبەرهێنەران و ئەو رێکخراوانەی کە کار لە بواری کارسازی دەکەن لە رێگەی پلاتفۆرمێکی ئۆنڵاین. بۆ ئەنجامدانی کۆبەخشی کە رێگایەکە بۆ بزنسە بچووکەکان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك. پلاتفۆڕمەکە کاردەکات لە رێگەی ئەو کەسانە یان ئەو رێکخراوانەی کە وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن لە رێگەی پرۆژە کۆبەخشییەکان.

 

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پلاتفۆرمی کۆبەخشی بیرۆکەکەم وەبەربهێنە  و بینینی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک سەردانی ئەم بەستەرە بکە: https://investmyidea.com/

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم پلاتفۆرمە، تکایە پەیوەندی بکەن بە: 9647501050222+