لاوان

مەراسیمێک بۆ ڕادەستکردنی پەڕەی ڕاسپاردەی سیاسەتی بزنسەکان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

Thursday, April 28, 2022 10:41 PM

هەولێر، کوردستان (28ی نیسانی 2022) – ڕادەستکردنی پەڕەی سیاسەتی ڕاسپاردە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی چاکسازی لە پرۆسەی تۆمارکردنی بازرگانی لە کوردستان لە مەراسیمێکدا لە هۆتێلی دیڤان بەڕێوەچوو.

بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەکانی هۆڵەندا و بەرپرسانی حکومی و ژمارەیەک لەرێکخراوە ناحکومییەکان و خاوەن کاران لەمەراسیمی ڕادەستکردندا ئامادەبوون و پەڕەی ڕاسپاردە ئامادەکرا بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی تۆماری بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بەخاوەن بزنسەکان و خاوەنکارەکان خێراتر و ئاسانترو بەڕۆتینی کەمتر کارەکانیان تۆمار بکەن،  وەک قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی "ژێرخانی بازرگانی" کە لەلایەن کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەنداوە کۆمەکی دارایی کراوە و بەهاوکاریی نێوان دەزگای روانگە و Five One Lab جێبەجێکراوە.

 

پرۆژەکە بە مەبەستی گوێگرتن لە دەستپێشخەرانی کار و کەمکردنەوەی کۆسپەکانیان و پێشنیارکردنی شێوازی پراکتیکی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

دەزگای روانگە و Five One Lab پرۆژەکەیان دەستپێکرد بە ڕێکخستنی زنجیرەیەک کۆڕ لە شێوەی گروپ کە بە شێوەیەکی سەرەکی پێکهاتوون لە دەستپێشخەرانی کار ئامانجی ئەم کۆڕە گروپانە ئەوە بوو کە ڕاستەوخۆ لەوانەوە ببیسترێت، پاشان پانێڵێکی گفتووگۆ لەژێر ناونیشانی 'زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی بازرگانی تەکنەلۆجی لە هەرێمی کوردستان' بەڕێوەچوو بۆ تیشک خستنە سەر کێشەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی و شێوازەکانی ئێستا لە هەموو بوارەکاندا بە ئامانجی لە خۆگرتنی هەموو بەشەکانی و تێڕوانینی تاکەکان.

 

لەقۆناغی کۆتاییشدا پەڕەی ڕاسپاردەیی سیاسەتی ئامادەکرا و ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و پێشنیازەکانی بۆ چاکسازی لەتۆمارکردنی بازرگانی و ژێرخانی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشکراوە.

 

جگە لەو ڕاسپاردانەی لەلایەن دەستپێشخەرانی کارەوە ئاماژەیان پێکراوە، چەند چارەسەرێکی پێشنیارکراو لەلایەن هەردوو دەزگای روانگە و Five One Lab لەسەر بنەمای ئەزموونی کارکردنیان و دابینکردنی بەرنامەوە خزمەتگوزارییەکان بۆ دەستپێشخەرانی کارلەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان پێشکەشکراون.