لاوان

دەزگای روانگە بازاڕی براندە نێوخۆییەکان لە پارێزگای هەولێر سازدەکات

Thursday, May 26, 2022 8:56 PM

هەولێر، کوردستان ( 22ی ئایاری 2022) دەزگای روانگە بازاڕێکی بۆ کارسازانی خاوەن کاری دەستی لە فامڵی مۆڵی هەولێڕ کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی براندی کارە دەستییە نێوخۆییەکانی کوردستان و عێراق. 21 براندی نێوخۆیی تایبەت بە کاری دەستی و هونەری لە بازاڕەکەدا بەشداریان کرد.

 

بازاڕەکە لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد و تا کۆتایی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، بیست و یەک براندی کاری دەستی بەشداری دەکەن بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان. بیست و یەک براندە بەشداربووەکان پێکهاتوون لە هونەرە خۆماڵیەکان و کارە دەستیەکان، پێشتر دوو بازاڕی دەستی لەلایەن دەزگای روانگە وەک بەشێک لە هەمان پرۆژە ڕێکخرابوو و ئەم بازاڕەش بەنیازە بەدرێژایی ئەمساڵ لەشارە جیاجیاکانی تر بەڕێوەبچێت.

 

Iraq Handmade پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە بۆ پاڵپشتیکردنی براندە نێوخۆییەکان لە بازاڕی کوردستان و عێراق. لە رێگەی ئەم ئاپڵیکەیشن و پلاتفۆڕمە کارسازانی خاوەن براندی کاری دەستی دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان بڵاوبکەنەوە و لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان بفرۆش. پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لە ماڵەوە و لە رێگەی ئۆنڵاین و باشترکردی ئاستی ئابووری نێوخۆیی.

پرۆژەکە بازاڕێکی ئۆنڵاینە جۆرەها بەرهەمی دەستی کۆ دەکاتەوە لە یەك پلاتفۆڕمدا کە بە دەستی لاوانی خاوەن براندی کاری دەستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکراوە. پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا 73 براندی کاری دەستی لەخۆ دەگرێت و بە هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە:

 

دەتوانن لە رێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە سەردانی پلاتفۆڕمەکە بکەن یاخود ئەپڵیکەشنەکە دابەزێنن:

پلاتفۆڕم: www.iraqhandmade.com

ئاندڕۆید

iOS