دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش 2022

بەروار

2022/04/13

بار

تەواو بووە

دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش 2022

کاری خۆبەخشیی بەگشتی بە یەکێک لە چالاکییە خۆنەویستییەکان دادەندرێت کە تێیدا گروپێک بەبێ بەرژەوەندیی کەسی و ماددیی خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک و کۆمەڵگە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی کات خۆبەخشان پێویستیان بە پشگیری کردن هەیە بەتایبەت لە رووی داراییەوە(بەبێ مووچە)، بۆ دابینکردنی خەرجی پێداویستی و کەلوپەل و ئامێر تاکو پڕۆژەکانیان پێ ئەنجام بدەن.


هەر لەبەر ئەوە، دەزگای روانگە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' رادەگەیەنێت، کە پڕۆژەیەکی ساڵانەیە و هانی لاوان دەدات بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک کە تێیدا پشتگیری دارایی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکانیان، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دواتر لایەن لێژنەیەکی پسپۆڕەوە باشترین ٢٤ بیرۆکەی پڕۆژەی خۆبەخشی دەستنیشان دەکرێن. دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش لە ساڵی ٢٠١٨ دەستی پێکردووە و ساڵانە کۆمەکی گروپە خۆبەخشییەکان دەکات.

 

 

کات  و ڕێکەوتەکان

  • پێشکەشکردنی دەستپێشخەرییەکان لە ١٣/٠٤/٢٠٢٢ تاکو ٣٠/٠٦/٢٠٢٢ (ماوەی ٧٨ ڕۆژ)
  • پرۆسەی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردن لە ٠١/٠٧/٢٠٢٢ تاکو ٢١/٠٧/٢٠٢٢ (ماوەی ٢٠ رۆژ)
  • ئامادەکاری بۆ دەستکردن بە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان لە ٢٢/٠٧/٢٠٢٢ تاکو ١٣/٠٨/٢٠٢٢ (ماوەی ٢٢ رۆژ)
  • جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان لەلایەن گروپە خۆبەخشییەکانەوە لە ١٤/٠٨/٢٠٢٢ تاکو ١٤/١٠/٢٠٢٢ (ماوەی ٦١ ڕۆژ)
  • رێوڕەسمی کۆتایی نمایشکردنی پڕۆژەکان و دەستکەوتەکانیان لە سەرەتای مانگی ١٢ی ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت.

  

٢٤ گروپی خۆبەخشی  براوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢

  • گروپی خۆبەخشی قوتابخانەی وەرزش بۆ گەشەپێدان و پەروەردە/ ئەنبار
  • گروپی خۆبەخشی کرێکارانی خێرخواز/ ئەنبار
  • گروپی خۆبەخشی ئەمەل/ قادیسیە
  • گروپی خۆبەخشی روئیە/ بابل
  • گروپی خۆبەخشی کۆبونەوەی عیراقی نوێ/ بەغداد
  • گروپی خۆبەخشی پیکسڵ میدیا/ بەغداد
  • گروپی خۆبەخشی اثر/ بەسرە
  • گروپی خۆبەخشی سەقشەخییون/ زیقار
  • گروپی خۆبەخشی کودیا/ زیقار
  • گروپی خۆبەخشی مرۆڤدۆستانی شەهرەبان / دیالە
  • گروپی خۆبەخشی  بوژین/ دهۆک
  • گروپی خۆبەخشی  کوردستانێکی باشتر/ دهۆک
  • گروپی خۆبەخشی هەڵۆ/ هەولێر
  • گروپی خۆبەخشی هیوا/ هەڵەبجە
  • گروپی خۆبەخشی تۆڕی خواستن/ کەربەلا
  • گروپی خۆبەخشی له‌ پێناو ته‌ندروستیه‌كی باشتر / کەرکوک
  • گروپی خۆبەخشی یانەی بەرنامەسازی لە عیراق/ میسان
  • گروپی خۆبەخشی دەستە شینەکان/ موسەنا
  • گروپی خۆبەخشی اثر طيب/ نەجەف
  • گروپی خۆبەخشی گونجاندن/ نەینەوا
  • گروپی خۆبەخشی دەست لەناو دەست بۆ بنیادنانی عیراق/ سەڵاحەدین
  • گروپى خۆبەخشی پەروەردەى ژینگەیى منداڵان/ سلێمانی
  • گروپی خۆبەخشی رەنگاڵە/ سلێمانی
  • گروپی خۆبەخشی ئافرەتە پیرۆزەکان/ واسیت

 

بۆ زانیاری زیاتر

07505928181

[email protected]