پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢٣

بەروار

2023/03/07

بار

تەواو بووە

پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢٣

 'پێشبڕکێی بیرکاری' ساڵانە لەلایەن دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێت. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە، ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.

 

ئەمساڵ ٣٩٢ قوتابی بە نوێنەرایەتی قوتابخانەکانیان بەشداریدەکەن. لە کۆتایی پڕۆژەکە پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دیاری دەکرێن و خەڵات دەکرێن. هەروەها نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەبەخشرێتە پلە یەکەم.

 

قۆناغەکانی پشبڕکێ:

·       قۆناغی یەکەم: قوتابیانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنجام دەدەن و ٦٠ قوتابی لە تاقیکردنەوەکە هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دووەم.

·       قۆناغی دووەم: ٦٠ قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی دووەم ئەنجام دەدەن و ٦ قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی کۆتایی.

·       قۆناغی کۆتایی: قۆناغی کۆتایی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت بە شێوازی راستەوخۆ. ٦ قوتابی پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. دواتر براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دەستنیشان دەکرێن و خەڵات دەکرێن.

 

پێشبڕکێیەکە لەسەر ئاستی ٦ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت:

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووك

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی راپەڕین

·       بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی زاخۆ

 

 

بە ئامانجی زیادکردنی ئاستی  پێشبڕکێیەکە و هاندانی قوتابیان بە بابەتی بیرکاری، براوەکان بەم شێوەیە خەڵآت دەکرێن:

·       براوەی یەکەم: بڕی ٢ هەزار دۆلاری پێدەدرێت

قوتابخانەکەی بڕی ٢ هەزار دۆلاری پێدەدرێت.

·       پلەی دووەم: بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاری  پێدەدرێت

قوتابخانەکەی بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاری پێدەدرێت.

·       براوەی سێیەم: بڕی هەزار  و ٢٥٠ دۆلاری پێدەدرێت

قوتابخانەکەی هەزار و ٢٥٠ دۆلاری پێدەدرێت.