دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش 2024

بەروار

2024/02/20

بار

بەردەوامە

پەیوەندیمان پێ بکە

07505928181

دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش 2024

کاری خۆبەخشیی بەگشتی بە یەکێک لە چالاکییە خۆنەویستییەکان دادەندرێت کە تێیدا گروپێک بەبێ بەرژەوەندیی کەسی و ماددیی خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک و کۆمەڵگە دەکات.

 لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی کات خۆبەخشان پێویستیان بە پشتگیری کردن هەیە بەتایبەت لە رووی داراییەوە(بەبێ مووچە)، بۆ دابینکردنی خەرجی پێداویستی و کەلوپەل و ئامێر تاکو پڕۆژەکانیان پێ ئەنجام بدەن.
 هەر لەبەر ئەوە، دەزگای روانگە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' رادەگەیەنێت، کە هانی لاوان دەدات بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک کە تێیدا پشتگیری دارایی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکانیان، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە.

 

کات  و ڕێکەوتەکان

  • پێشکەشکردنی دەستپێشخەرییەکان لە ٢١/٠٢/٢٠٢٤ تاکو ١٠/٠٦/٢٠٢٤
  • پرۆسەی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردن لە ١١/٠٦/٢٠٢٤ تاکو ٠١/٠٧/٢٠٢٤
  • ئامادەکاری بۆ دەستپێکردن بە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان لە ٠٢/٠٧/٢٠٢٤ تاکو ٢٠/٠٧/٢٠٢٤
  • جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان لەلایەن گروپە خۆبەخشییەکانەوە لە ٢١/٠٧/٢٠٢٤ تاکو ١٠/١١/٢٠٢٤
  • رێوڕەسمی کۆتایی نمایشکردنی پڕۆژەکان و دەستکەوتەکانیان لە سەرەتای مانگی ١٢ی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت.

 

مەرج و تێبینییە گشتییەکان

  • پڕۆژەکە پێویستە لە چوارچێوەی سێکتەری ژینگە بێت و بە تایبەتی گۆڕانی کەش و هەوا  (Climate Change).
  • پڕۆژەکە پێویستە لەسەر بنەمای کاری خۆبەخشی بێت و بەلایەنی کەمەوە سوود بە ٢٠٠ (دوو سەد)کەس لەناو کۆمەڵگە بگەیەنێت.
  • لاوان لە گشت پارێزگاکانی عێراق دەتوانن دەستپێشخەرییەکانیان پێشکەش بکەن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشنیاری پڕۆژە.
  • هەر گروپێکی خۆبەشی دەبێت بەلایەنی کەمەوە لە پێنج ئەندام پێکهاتبێت (تەمەنیان لەنێوان ١٨-٣٥ ساڵ بێت).
  • گروپە خۆبەشییەکان نابێت نوێنەرایەتی هیچ رێکخراوێکی ناحکومی یان هەر دامەزراوەک بکەن، بەڵکو دەبێت گروپەکە لە ئەندامانی کۆمەڵگە پێکهاتبێت.
  • پڕۆژە پێشنیارکراوەکە نابێت لە هیچ رێکخراوێکی ناحکومی یان هەر دامەزراوەک  پشتگیری دارایی کرابێت.
  • ئەو گروپانەی کە لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ پێکهاتوون زیاتر پەسەند دەکرێن.
  • تێچووی گشتی هەر پڕۆژەیەک نابێت لە ٩،٠٠٠،٠٠٠ دینار زیاتر بێت.
  • بودجەی پڕۆژەکە نابێت هیچ جۆرە مووچە و پاداشتێکی ماددیی بۆ خۆبەخشەکان تێدابێت، چونکە دەستپێشخەرییەکە لەسەر بنەمای کاری خۆبەخشییە.
  • پێشنیاری پڕۆژە پێویستە نووسراوی زانیاریی و وردەکاریی دارایی (زانیاریی بودجەی داڕێژراو) و وێنە و یان هەر دۆکیومێنتێکی دیکە کە پێویست بوو لەگەڵی دابێت وەکو نەخشە و دیزاین و ڕەزامەندییەکان.
  • لێژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕ لەم بوارە  پێداچوونەوە بە دەستپێشخەرییە پێشکەشکراوەکان دەکەن و باشترینەکان دەستنیشان دەکەن.
  • کۆی گشتیی، باشترین (١٠) دەستپێشخەری پاڵپشتی دارایی دەکرێن لە گشت پارێزگاکانی عیراق.


 بابەتی  دەستپێشخەرییەکان

پڕۆژەکە پێویستە لە چوارچێوەی سێکتەری 'ژینگە' بێت و بە تایبەتی گۆڕانی کەش و هەوا  (Climate Change).

ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن لە دەستپێشخەرییەکان:

  • ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا
  • ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان
  • دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوە و خاشاک
  • دەستگرتن بە ئاو و  زیادەڕەوینەکردن لە بەکارهێنانی دا
  • پێشبڕکێی فۆتۆگرافی لە پێناو پاراستنی ژینگە
  • کامپینی پاککردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان
  • فراوان کردنی رووبەری سەوزایی
  • پاراستنی ئاژەڵە بێلانەکان
  • راهێنانی هەنگەوانی
  • هەر پرۆژەیەك بێت کە خزمەت بە سێکتەری ژینگە بگەیەنێت لە کۆمەڵگە


بۆ زانیاری زیاتر

07505928181

[email protected]