پڕۆژەی (وی کۆد)

بەروار

2021/07/02

بار

تەواو بووە

پڕۆژەی (وی کۆد)

دەربارەی پڕۆژەکە:

پڕۆژەی (وی كۆد) بریتییە لە ڕاهێنانێکی چڕ، کە بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لەلایەن دەزگای روانگە ئه‌نجام ده‌درێت. ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە لاوانی هه‌رێمی كوردستان، و توانای لاوان لە بواری تەکنەلۆژیادا بەهێز دەکات و لەم رێگەیەوە هاوکاریان دەبێت تاکو بتوانن کاریان دەست بکەوێت. پڕۆژەی (وی کۆد) لە چەند قۆناغێک پێکدێت. سەرەتا لێکۆڵینەوەیەک لە بازاڕی کار ئەنجامدراوە سەبارەت بە پێویستی ئەو توانایانەی لە کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان کەمە. دواتر، لە رێگەی پڕۆژەکە راهێنان بە لاوان دەکرێت تایبەت بە کارامەیی و توانایانە تاکو بەهێزبن لەم بوارەدا.لە قۆناغی کۆتاییدا ( دوای ئەوەی لاوەکان راهێنانیان پێدەکرێت)، ئاشنا دەکرێن بەو کۆمپانیایانە تاکو بتوانن لەو بوارەدا کار بکەن.

 

ئامانجی پڕۆژەکە:

ئامانجی پڕۆژەی (وی کۆد) بەرەوپێشبردنی توانا تەکنیکی و کردارییەکانی لاوانە لە بواری پڕۆگرامسازیدا.

پڕۆژەکە یارمەتی لاوان دەدات تاکو گه‌شه‌ به‌ لایه‌نی شارەزایی تەکنیکیی خۆیان بدەن و بتوانن پیشه‌ییانه‌ له‌ بواری پڕۆگرامسازی (گه‌شه‌پێدانی سۆفتوێر) كار بكه‌ن.

بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژەی (وی کۆد) بە دوو ئاراستەی هاوتەریب پەرە بە تواناکانی بەشداربووانی دەدات:

یەکەم: شارەزایی و توانای تەکنیکی ( Front End Development and Mobile Application )

دووەم: شارەزاییەکانی تایبەت بە کارامەیی کار (پەیوەندیکردن، کارکردن بە گرووپ، گەڕان بە دوای کاردا، چۆنییەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن)


 کات و رێکەوتەکان

1. ناساندنی پڕۆژەی (وی کۆد) لەرێگەی وۆرکشۆپێکی ئۆنلاین لە رێکەوتی - 9/8/2022

2.   خۆتۆمارکردن دەستپێدەکات لە رێکەوتی  -  3/8/2022

3.  خۆتۆمارکردن کۆتایی دێت  لەرێکەوتی - 13/8/2022

5.  بەشداربووان لە رێگەی ناونیشانی ئەلیکترۆنی (ئیمەیڵ) ئاگادار دەکرێنەوە لە رێکەوتی - 24/8/2022

6.  دەستپێکردنی راهێنان لە رێکەوتی - 28/8/2022

7.  ماوەی ڕاهێنان (12 هەفتە) تاکو - 17/11/2022

8.  رێورەسمی دەرچوونی بەشداربوانی راهێنان - رادەگەیەندرێت 



مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن

·       پێویستە ته‌مه‌نی بەشداربوو لە نێوان (١٨-٣٥ ساڵ) بێت.

·       شاره‌زایی سەرەتایی له‌ زمانی ئینگلیزی هه‌بێت (له‌ چاوپێكه‌وتن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كریت).

·       شارەزایی سەرەتایی له‌ تەکنەلۆژیا و بواری HTML, CSS, JS هه‌بێت.

·       پێویستە لە قوتابی زانكۆ  بێت یاخود تازه‌ ده‌رچووابێت (بەتایبەتی ئەو کەسانەی لە ئێستادا هیچ کارێکیان نییە).


 

·       بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پرۆژه‌، پەیوەندیمان پێوە بکە

ناونیشانی ئەلیکترۆنی:  [email protected]

ژمارە مۆبایل:  9647502930222+