Iraq Handmade

بەروار

2021/12/24

بار

تەواو بووە

Iraq Handmade

ئاپڵیکەیشن و پلاتفۆڕمێکە کە لە لایەن دەزگای روانگە دامەزراوە بۆ پشتگیریکردنی لاوانی خاوەن کاری دەستی. لە رێگەی ئەم ئاپڵیکەیشن و پلاتفۆڕمە لاوانی خاوەن پڕۆژەی کاری دەستی دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان بڵاوبکەنەوە و لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان بفرۆشن.

پڕۆژەکە رێگەیەك بۆ خاوەن کاری دەستی دابین دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی بەرهەمەکانیان بفرۆشن و نیشانی خەڵکی بدەن لە کاتێکدا لە ماڵەکانیان پارێزراون. هەروەها بۆ پاڵپشتیکردنی براندە نێوخۆییەکان لە بازاڕی کوردستان و عێراق. پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لە ماڵەوە و لە رێگەی ئۆنڵاین و باشترکردی ئاستی ئابووری نێوخۆیی.

پرۆژەکە بازاڕێکی ئۆنلاینە جۆرەها بەرهەمی دەستی کۆ دەکاتەوە لە یەك پلاتفۆڕمدا کە بە دەستی لاوانی خاوەن براندی کاری دەستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکراوە. پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا ٣٥  براندی کاری دەستی لەخۆ دەگرێت و بە هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە:

پلاتفۆڕم: iraqhandmade.com

ئاندڕۆید

iOS