دارستانەکانی روانگە

بەروار

2022/02/21

بار

بەردەوامە

دارستانەکانی روانگە

پرۆژەی دارستانەکانی روانگە پرۆژەیەکی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. گۆڕانی کەش و هەوا لە ئەنجامی زیادبوونی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا روودەدات کە بەهۆی سووتەمەنی و ئاگرکەوتنەوە دروست دەبێت. دەزگای روانگە لەماوەی چەند ساڵێکدا ئەم پڕۆژەیە لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵاتەکە جێبەجێ دەکرێت. ئامانجی پڕۆژەکە فێرکردن و ئامادەکردنی کۆمەڵگەیە بۆ چاندنی داری گەورە لە دارستانە تێکچووەکان، هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو رۆڵ دەبینێت لە رێگریکردن لە رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

 

لە ساڵی 2022 و وەك دەستپێکێك، دەزگای روانگە پڕۆژەکە لە دارستانەکانی موسڵ جێبەجێ کرد، ئامانجی پرۆژەکە بریتیی بوو لە گەراندنەوەی ژیان بۆ دارستانەکانی موسڵ و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و هاندانی چاکبوونەوەی ئابووری ناوخۆ لە رێگەی دابینکردنی کاری کورتخایەن بۆ ماوەی 50 رۆژ لە رێگەی پڕۆژەی پارە بەرامبەر کار، پرۆژەکە بریتی یە لە چاندنی 5000 داری ئوکالیپتوس لە رووبەری 24 دۆنم لە دارستانەکانی موسڵ وەك وەڵام و پشتیوانییەك بۆ ئاگرکەوتنەوەی ساڵی 2017 لە دارستانەکانی موسڵ. هەرچەندە دارستانەکان بە تاکە رێگەی هەناسەدان دادەنرێت بۆ ناوچەکە، بەڵام هیچ پێشکەوتن و گرنگی پێدانییەکی پێوە دیار نییە تاکو ئێستا، وەکو چاککردنەوە یان هەوڵدان بۆ باشترکردنی دۆخەکەیان.

  

لە ساڵی 2017، ئاگرێك دارستانەکانی موسڵی گرتەوە و بەشێکی زۆری لەناوبرد. بۆ ئەم مەبەستەش دەزگای روانگە ئەم دەستپێشخەرییەی دەستپێکرد بۆ گێڕانەوەی ژیان بۆ دارستانەکان و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش وهەوا و هاندانی چاکبوونەوەی ئابووری ناوخۆ لە رێگەی دابینکردنی کاری کورتخایەن.


پاش ئەوەی ئاگرکەوتنەوەیەك تووشی دارستانەکانی موسڵ بوو و بووە هۆی لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری دارەکانی دارستانەکە، دەزگای روانگە بە بەخشینی 1500 داری ئۆکالیپتۆس بۆ یارمەتیدان لە دووبارە سەوز کردنەوەی دارستانەکان بەشداری کرد.

 

بەهۆی کەمی باران و زیادبوونی ناوچە چۆڵنشینەکان و کەمی زەوی کشتوکاڵییەوە سەرەڕای ئەوەش لە ئێستادا بەهۆی سنووردارکردنی بودجەوە هیچ پێشکەوتنێکمان لە پرۆسەی سەوزایی هەردوو زانکۆدا نەبینیوە بۆ ئەو مەبەستەش دەزگای روانگە دەست دەکات بە چاندنی 7000 داری هەمیشە سەوز لە زانکۆی موسڵ و زانکۆی تەکنیکی باکوور بەئامانجی بەشداریکردن لەدابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ خوێندکاران