پڕۆژەی پشتگیریکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر

بەروار

2022/01/01

بار

تەواو بووە

پڕۆژەی پشتگیریکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر

دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی منداڵپارێزى جیهانى لە عێراق یارمەتی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لاوافی هەولێر دەکات لە رێگەی دابینکردنی کۆمەکی دارایی و خۆراك بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی هەولێر لە گەڕەکەکانی ژیان، دارەتوو، رۆشەنبیری، گردجوتیار، و قوشتەپە. هاوکارییەکان پێکدێت لە:

 

دابینکردنی کۆمەکی دارایی: هاوکارییە داراییەکە لە لایەن رێکخراوی منداڵپارێزى جیهانى لە عێراق دابین دەکرێت بەپێی پێگەی CWG بۆ دابینکردنی کەمترین خەرجی دابینکردنی سەبەتەی مانەوە لە ژیان کە ٣٠٠ دۆلارە بۆ ماوەی دوو مانگ، ئەم برە پارەیە دەدرێت بە ١٢٥ خێزان کە پێویستییە سەرەتاییەکانی وەك خۆراك، ئاو، پاکوخاوێنی، کرێ، کارەبا، و چەندین پێداویستی دیکە کە لە پێوانەکانی CWG دیاریکراوە دابین دەکات، رێکخراوی منداڵپارێزى جیهانى پێشینە دەدات بەو ئاوارانەی کە زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ئە خێزانانەی کۆمەڵگەی نێوخۆیی کە دابینکەری سەرەکی داهاتیان ئافرەتە یاخود منداڵە و ئەو خێزانانەی  ئاستی داهاتیان نزمە، ئەو خێزانانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان زیانی پێگەیشتووە، و ئەو خێزانانەی کە سەرچاوەی داهاتی سەرەکییان لە دەست داوە.

 

دابەشکردنی خۆراک: پڕۆژەکە سەبەتەی خۆراك بۆ ١٤٠ خێزانی دیکە دابەشدەکات کە بە پێی رێنماییەکانی دڵنیایی جۆری خۆراك بەرێوەدەچێت، سەبەتەکان بۆ ماوەی یەک مانگ پێداویستییە سەرەکییەکانی خۆراکی وشك بۆ خێزانەکان دابین دەکات.

 

 

ماوەی پرۆژە: ١ی کانوونی دووەم تا ٢٧ی ئایار ٢٠٢٢ (١٤٧ رۆژ )

رێکەوتی دەستپێکردنی پرۆژە : ١ی کانوونی دووەم ٢٠٢٢

شوێن : هەولێر – گردجوتیار، رۆشەنبیری ، ژیان، قوشتەپە، دارەتوو

ژمارەی سوودمەندبووان :٢٦٥ خێزان