نوا هێمن - پێشبڕکێیی بیرکاری

(نـ‌‌‌ـــوا) تەمەنی ١٦ساڵە، قوتابیـــە لە قوتابخانەی (ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی کچان) لە سۆران. براوەی سێیەمی پێشبڕکێی بیرکاری دەزگای روانگەیە لە ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئاستی هەولێر. ئەوەی وایکرد کە نـــوا  بەشداربێت و براوەبێت لەو پێشبڕکێیە و بەرزی ئاستی بیرکاری دەگەڕێتەوە بۆ ئاشنایی بوونی بە جیهانی بیـــرکاری لە تەمەنێکی زووەوە. کە دایکی لە تەمەنی پێش چوونە قوتابخانە بە بیرکارییەکی سەرەتایی لەگەڵی دەستی پێکردووە، بە زانینی مانای کردارە بیرکاریە سەرەتاییەکان و شێوە ئەندازەییەکان.

دوای چوونە قوتابخانەشی هۆگری زانینی تەواوی زانیاری کتێبی بیرکاری ئەو پۆلە بوو کە تێیدابوو.



لە پۆلی ۱۰ی ئامادەیی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی پێی گوت پێشبڕکێیەک بۆ وانەی بیرکاری بۆ یەکەمجار ئەنجام دەدرێت [پێشبڕکێیەکی لەو جۆرە خەونی نــوا بوو، کە بەهیوابوو هاوشێوەی وڵاتانی تر، لە وڵاتی خۆی بکرێت و بەشداربێت، کە خۆشبەختانە لە ڕێی دەزگای روانگە پێی گەیشت] وە پێی گوترا کە لە قوتابخانەکەیان ئەو هەڵبژێردراوە تا خۆی ئامادە بکات و بەشداربێـــت. هۆکاری هەڵبژاردنی، جگە لە بەرزی تێکڕای نمرەی لە بیرکاری ئەوە بوو کە لە ناو پۆل و لەگەڵ مامۆستاکەی لە هۆکاری زیاتری پرسیارە بیرکارییەکانی ئەکۆڵییەوە.


نــواش لەو کاتەوە دەستی بە ئامادەکاری تەواو کرد بۆ بەشداربوون و سەرکەوتن لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێ. جگە لەو زانیاریانەی کە هەیبوون دەستی کرد بە کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر و لە ئاستی بەرزتر.

ئەوەی کە تۆزێک گران بوو لە کاتی خۆئامادەکردنی ئەوەبوو کە سەرەڕای خوێندنی وانەکانی تری قوتابخانە، هەوڵی دەدا لە ماوەیەکی کەم زۆرترین زانیاری پێشکەوتووی بیرکاری فێرببێت و زۆربەی ئەو رۆژانەی کە لە قوتابخانە تەواو دەبوو لەگەڵ مامۆستایانی قوتابخانەکەی خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بوو یان سەردانی زانکۆی سۆرانی دەکرد. بەڵام لە هەمان کاتدا گەشتیکی چێژبەخشی خوێندن بوو.


"قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێ ئەزموونێکی تــازەبوو بۆ من کە پرسیارگەلێک لە کاتێکی سنووردار شیکاربکەم، بەڵام دوای ماوەیەک لە چاوەروانی ئەنجامەکان پێی دڵخۆشبووم کە توانیم سەرکەوتووبم".

دواتر راستەوخۆ دەستی کرد بە خۆئامادەکردنی تەواو بۆ قۆناغی دووەم، بەڵام بە هۆی شارەزایی لە یاسا و شێوازی پێشبڕکێیەکە ئاسانتر توانی تێیدا سەرکەوتووبێت و کە بە لای ئەو ئاسانترین قۆناغ بوو.


بەڕێوەچوونی قۆناغی سێیەم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە بەرواری ۲۹ی٤، ئەزموونێکی تری تازەبوو بۆ نوا، بەڵام بەهۆی خۆئامادەکردن و باوەڕبەخۆبوونی لە بیــــرکاری و هاندانی باش لە لایەن مامۆستاکانی و خێزان و هاوڕێکانی، خودا یاوەربوو کە بە سەرکەوتووانە تێی بپەڕێنێت.

هەرچەندە لە یەکەم هەنگاوی پێشبڕکێیەکەوە هەوڵی یەکەم بوونی ئەدا، بەڵام بردنەوەی بە پلەی سێیەم وەک دەسپێکێک بۆ درێژەپێدانی جیهانی بیرکاری خۆی دانا. چـونکە بەڕاستی بەشداربوونی لە پێشبڕکێی بـــیرکاری زیاتر گەشەی بە رۆحی کێبڕکێ کردنی دا، بە شێوەیەک ئامادەی کرد کە بتوانێــــت لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیComet)  Purple

 بەشداربێت



و توانای خۆی جیاوازتر دەبینێت بۆ بەردەوامبوون لەو جیهانە زانستیەی کە حەزی لێیە.

نوا ســـوپاسی خۆی بۆ دەزگای روانگەی دۆستی زانست و پێشکەوتن دەردەبڕێت.