ڤێستا فەرحان - پێشبڕکێیی بیرکاری

ئەمە چیرۆکی کچێکە بە ناوی (ڤێستا فەرحان سەعید ) ،لە ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری هەولێر لە دایک بووە.

ڤێستا هەر لە منداڵیەوە جیاوازبوو؛لە تەمەنێکی زۆر بچووﻚ خولیای یاری شەتڕەنج بوو هەر ئەوەش وای کرد داﻳﻚ و باوکی بە تواناکانی سەرسامبکات و بایەخێکی زۆری پێبدەن؛ هەرچەندە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی ئاسایی بوو بەڵام هەموو کات لە تەمەنەکەی خۆی زۆر  زیاتری زانیوە؛ سەرنجی مامۆستا و قوتابییەکان ڕادەکێشێت بە خێرایی و دروستی وەڵامەکانی.


 خۆشەویستی بۆ ماتماتیک و بەهرەکەی تیادا لە قوتابخانە  ئاشکرادەبێت؛ خۆشەویستی ڤێستا بۆ بیرکاری وەک بازنەیەک وایە هیچ خاڵێکی کۆتایی نییە بۆ ئەوەی کۆتایی بێت و هیچ لایەکی نییە بۆ ئەوەی بشکێنرێت و هیچ گۆشەیەکی نییە بۆ ئەوەی پێوانەبکرێت؛ هەر ئەمەش هانی دەدات بۆ دەست پێکردنی بە شیکارکردنی پرسیاری لۆژیکی ماتماتیک و بەردەوام دەبێت.

 ئەم هەوڵەش بێ ئەنجام نابێت ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی لە قوتابخانەیەکی حکومی تایبەت بە بەهرەداران لە  پاش ئەنجامدانی دوو تاقیکردنەوە لە نێو  زیاتر لە ٢٠٠ قوتابی وەربگیرێت.

ئەم قوتابخانەیەش دەرفەتێک بوو بۆ برەو پێدانی بەهرە شاراوەکانی ؛ خەونی بوون بە بیرکاریزان پاڵنەرێکی بەهێز دەبیت  بۆخوێندنی کتێبی ( Algebra; Calculus  ) لەگەڵ ئەمەش دا چاڵاکی و ئەرکی قوتابخانەی پشتگوێ نەدەخست بەڵگەش بۆ ئەمە لە پۆلی  (٩) ی بنەڕەتی پلەی دووەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا.



ڤێستا بوێر بووە سڵی نەکردۆتەوە لە تاقیکردنەوە و گۆڕانکاری کاتێک دەزگای روانگە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پێشبڕکێی بیرکاری دەستەی کارگێری قوتابخانە بە بێ دوو دڵی ڤێستا هەڵدەبژێرن چونکە متمانەی تەواویان بە زیرەکی و تواناکانی هەبوو،ڤێستا بڕیار دەدات کە بەشداری بکات و زۆر دڵخۆش  بوو بەم پێشبرکێیە ،سەرەرای سەرقاڵی بە پێشبڕکێی (   IBO,International Biology Olympiad  ) کە لە بواری بایۆلۆجیدا بوو و هەموو ساڵێك لە ئاستی عیراق  ئەنجامدەدرێت بۆ پۆلەکانی( ١٠ و ١١ و ١٢ ).

ڤێستا هەر سێ قۆناغ بەسەرکەوتوویی تەواو دەکات و پلەی هەشتەم لەسەر ئاستی عیراق بەدەست دەهێنیت؛ تاکە قوتابی پۆلی (١٠ ) دەبێت کە دەگاتە ئەم ئەنجامە بەرزە ئەمەش توانی بیسەلمێنێت ئاستی  زیرەکی بە بەراورد بە هاوتەمەنەکانی خۆی زۆر بەرزترە.

ڤێستا بۆ پێشبڕکێی بیرکاری هیچ ئاماداکارییەک ناکات چونکە بە بڕوای ئەو بیرکاری ژمارە و هاوکێشە و ئەلگۆریزم نییە؛ بەڵکو تێگەیشتنە.



قۆناغی یەکەم ؛یەﻚ لەم دە قوتابییە دەبێت کە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی دووەم لە نێو ژمارەییەکی زۆری قوتابیان.

قۆناغی دووەم؛ لە تاقیکردنەوەکە سەردەکەوێت و دەبێتە یەکێک لەم پێنج قوتابیانە کە ڕکابەری دەکەن بۆ بە دەست هێنانی نازناوی پاڵەوانی بیرکاری.

قۆناغی سێییەم؛ تایبەتترین بوو چونکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بوو ؛ بۆ ڤێستا گرنگییەکی زیاتری هەبوو؛ چونکە بە شێوەیەک ڕاهاتبوو کە بەتەنها خۆی و بیرکردنەوەکانی مامەڵە لەگەڵ ژمارەکان بکات بەڵام ئەم جارە لەبەردەم ژمارەیەکی زۆری خەڵك کە لە ناوەوە و دەرەوەی هۆڵ بینەری پێشبڕکێکە بوون؛ ڤێستا بە دروشمی (پاڵەوان هەرگیز ناترسێت) پێشبڕکێکە دەست پێدەکات.



لە کاتی پێشبڕکێیەکدا دەبووایە  پرسیارەکان زۆر بە خێرایی وەڵام بدرێنەوە  چونکە  خێرایی وەڵام دانەوە یەکێک بوو لە پێوەرەکانی پێشبڕکێیەکە؛ توانی یەﻚ لە دوای یەﻚ پرسیارەکان وەڵام بداتەوە و خاڵی زۆر تر بە بەراورد لە رکابەرەکانی  کۆبکاتەوە.

چەپڵە و هاندانی داﻳﻚ و باوکی و هاوڕێ و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەی پاڵپشتی مەزنی ئەو بوون.

ڤێستا چووە قۆناغی کۆتایی و هاندەرەکانی بە گوڕ و تین تر بوون ناوی ڤێستا بە یەک دەنگ دەبیسترا. ڤێستا توانی سەربکەوێت و بەرزترین خاڵ تۆمار بکات و پلەی یەکەم بە دەست بێنێت و نازناوی پاڵەوانی بیرکاری بباتەوە .



خۆشترین  هەست و خۆشترین سات بوو لای ڤێستا کە گوزارشت نەدەکرا ،شانازیەکی زۆری بۆ خۆیی و خانەوادەکەی وقۆتابخانەکەی تۆمار کرد ،دەیزانی خۆشەویستی بۆ ماتماتیک وهەوڵدان ئاوێتەیەﻚ بوون بۆ ئەم دەستکەوتە؛ ئەم پێشبڕکێیەی بیرکاری هانی زیاتر دەدات کە موکوڕبێت لە ئاواتەکانی و کۆڵ نەدات بۆ بەدەستهێنانی.

 ئەم نازناوە خاڵی دەستپێک بوو بۆ ڤێستا ئەم ئەزموونە لە بیرکاری وبایۆلۆجی بەرەو دنیای جینێتیکی دەبات کە دەتوانێت هەردوو بوار لە یەﻚ کاتدا کۆبکاتەوە. خەونی هەرە گەورەی ڤێستا بە دەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ و بە ئەستەمیشی نازانێت بەدەستی بهێنێت. 

لە کۆتاییدا ڤێستا گوتی "سوپاس بۆ دەزگای روانگە  کە ئەم هەڵە بۆ بەهرەداران دەرەخسێنێت و توانا شاراوەکان بەدەر دەخات و رێگایان نیشان دەدات چەندین لاوی وەک من پێ دەگەیێنێت".