دیمەن عبداللە - خەڵاتەکانی روانگە

دیمەن عبداللە عبدالحمید، 24    ئاکرێ، دهۆک

خەڵاتەکانی روانگە 2019

کورتە چیرۆك (ساردی ڕۆبۆت... گەرمی ئیشق)

 

دیمەن عبداللە، تەمەنی 24 ساڵە. یەکەمی خەڵاتەکانی روانگە لە بەشی کورتە چیرۆك بۆ ساڵی 2019، توانی ببێتە براوەی پشبڕکێی روانگە لەسەر ئاستی کوردستان کە سەدەها بەشداربوو بەهرەکانیان تێدا پێشکەش کردبوو.

 

هەر لە قۆناغی زانکۆ وەرگێڕانی کردووە، زیاتر لە 10 پەرتووکی وەرگێڕاوە. دواتریش لە تەمەنی 22 ساڵی دەستی داوەتە نووسینی فیلمنامە، شانۆنامە و کورتەچیرۆك.  هەمیشە بە هیوای ئەوە بووە لە بەشداری لە پێشبڕکێی نووسین بکات.

 

کاتێك لە ساڵی 2018 گوێبیستی خەڵاتەکانی ڕوانگە بوو، کات نەمابوو بۆ بەشداریکردن. بۆیە ساڵی 2019 بەشداری تێدا کرد. دیمەن دەڵێت: "ئەوە هەواڵێکی خۆش بوو بۆ من، بۆیە بڕیارمدا بە بابەتێکی جیاواز و بە ویست و حەزەوە بەشداری لە پێشبڕکێکە بکەم کە ئەگەری زۆری بردنەوەم پێ بدات. یارمەتی خودا و ئەو ویست و هەوڵدانەم  وای کرد چیرۆکەکەم سەرنجی دادوەرەکان ڕابکێشێت و پلەی یەکەم بەدەست بێنم."

 

بەدەستهێنانی خەڵاتی ڕوانگە هانی دیمەنی دا تا پەرتووکێك بە ناوی (چۆن ئەو ژیانە بژین کە دەمانەوێت) لەگەڵ خوشکەکەی بنووسێت و کەسانی تریش هان بدات بۆ نووسین و برەو بە نووسینەکەی بدات بۆ نووسینی ڕۆمان و بابەتی گەورەتر.

دیمەن گوتیشی: "ئەم خەڵاتە هانی دام بۆئەوەی نووسینەکانم بۆ ئینگلیزی وەرگێڕم بە ئینگلیزیش بنووسم بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیدا."