لاڤین ئیسماعیل - خەڵاتەکانی روانگە

لاڤین ئیسماعیل ئەحمەد

​خەڵاتەکانی روانگە 2019

لاڤین ئیسماعیل تەمەن 22 ساڵ براوەی یەکەمی خەڵاتەکانی روانگە لە بەشی پڕۆگرامسازی بۆ ساڵی 2019، توانی ببێتە براوەی پێشبڕکێیەک لە سەر ئاستی کوردستان کە٥٤٤ بەشداربوو بەهرەکانیان تێیدا پێشکەش کردبوو.

لەتەمەنی17 ساڵییەوە دەستی بە پڕۆگرامینگ کردووە، یەکەم دەرکەوتنی لە پێشبڕکێیەکی تەکنەلۆجی لە زانکۆی سلێمانی بووە کە بە دروستکردنی وێبسایتێک ئەو کات بەژداری کردووە و توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. ئێستاش وازی لە خەونەکانی نەهێناوە و بەردەوامە لە هەوڵدان تا گەشە بە تواناکانی بدات لەو بوارەی کە خولیایەتی.

کاتێک گوێبیستی پێشبڕکێی خەڵاتەکانی روانگە بوو، .بڕیاریدا کە یەکێك لە بیرۆکەکانی بخاتە ئەو کێبڕکێ گەورەیەوە بە ئومێدی ئەوەی ببێتە هۆکارێك بۆ هاوکاریکردنی لە سەرکەوتنی بیرۆکەکەی، لاڤین وتی "بەڵێنم بە خۆمدا کە سەرکەوتوو بم و پلەی یەکەم بە دەست بهێنم لە پێشبڕکێی خەڵاتەکانی ڕوانگە سەرەڕای ئەوەی بە ماوەیەکی زۆر کەم دەستم بە ئامادەکردنی پڕۆژەکەم کرد بەڵام تەواوی هەوڵی خۆمدا و سوپاس بۆ خوای گەورە سەرکەوتنم بە دەست هێنا و زۆر دڵخۆش بووم بەم سەرکەوتنەم".

بە دەست هێنانی خەڵاتی روانگه ویستی لاڤینی بۆ زیاتر هەوڵدان و بەشداری کردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکان زیاتر کرد، ئێستا هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی پڕۆگرامێکی نوێ  بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکێی هواوی نێودەڵەتی پڕۆگرامسازەکان.

لاڤین ئاماژەی پێدا "ئەم خەڵاتە توانا و بەهرەی منی بە خەڵک پیشاندا هەروەها هەستی متمانە بە خۆبوونی زیاتر کردم کە دەتوانم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کێبڕکێ بکەم و خەڵاتی گەورە بەدەست بێنم" .