په يام عبدالله - خەڵاتەکانی روانگە

په يام عبدالله حمه

​خه ڵاته كانى روانگه 2019

هونه رى ريسايكڵينگ

په يام عبدالله ته مه ن 24 ساڵ،يه كه مى خەڵاتەكانى روانگه له به شى هونه رى ريسايكڵينگ بۆ ساڵى 2019، توانى ببێته براوەى پێشبڕكێى خه ڵاتەكانى روانگه له سه رئاستى هەرێمی كوردستان كه سەدەها به شداربوو به هرەكانيان تێدا پێشكه ش كردبوو.

له قۆناغى ئامادەییەوه بيرۆكه ى هەبوو و كارى له سەركردووه، خوليای ئەوەی هه بووه كه كار لەسەر پارچه بەکارهێنراوەکان بكات و دووباره بەكاريان بهێنێتەوه، هيواى ئەوەى هەبوو به شدارى لە پێشبركێى نێوخۆيى و نێودەوڵەتی بكات.

كاتێك گوێبيستى پێشبڕكێی خەڵاتەكانى روانگە بوو، بيرى کردەوه بەشدارى له و پێشبڕكێيه بكات و بەرهەمەکەی پێشکەش بکات. په يام دەڵيت  "ئەوە هەواڵێكى خۆش بوو بۆ من بۆيه بڕيارم دا كه كار له سەر بابه تێك بكەم كه گرفتێكه تەواوى جيهان پێوەی دەناڵێنێت، پاش هەوڵدانێکی زۆر توانیم کارەكەم پێشکەش بكەم كه ببێته جێگەی سەرنجى دادوەره بەڕيزەكان، بتوانم پله ى يەکەم به دەست بێنم.

بەدەست هێنانى خەڵاتى روانگه هانى پەيامى دا كه كار له سه ر چەند بيرۆكه و بەرهەمى تر بكات كه ببێته هۆی سوود گەياندن به كەسانی تريش كه چۆن بتوانن سوود له شتەبەكارهاتووەكان وەرگرن و دووباره بەكاری بێننەوه.

په يام گووتيشى "ئه م خەڵاته ئەزموونێکى گرنگ بوو له ژيانم ، بڕوا بەخۆبوونمى زياتر كرد و هانى دام به ردەوام بم ،و بابەتێكى تر دياری بكه م بؤ بەشداريكردن له پێشبڕكێی نيودەوڵەتی".