بێساران قاسم - خەڵاتەکانی روانگە

بێساران قاسم

​خەڵاتەکانی ڕوانگە 2019

بێساران قاسم تەمەن 23 ساڵ براوەی یەکەمی خەڵاتەکانی روانگە لە بەشی هۆنراوە بۆ ساڵی 2019 توانی ببێتە براوەی پێشبڕکێیەك لەسەر ئاستی کوردستان کە ٥٤٤ بەشداربوو بەرهەمەکانیان تێیدا پێشکەش کردبوو

لە تەمەن 17 ساڵیەوە دەستی بە خوێندنەوەی کتێب کردووە، هۆنراوە و نوسینەکانی تەنیا بۆ خۆی بووە، بەشی زۆری نووسینەکانی بێساران ژیانی تایبەتی خۆی بووە تێکەڵی ئازار و خۆشیەکانی ژیانی کردووە و توانیویەتی کۆمەڵێک هۆنراوەی لێ بهۆنێتەوە.

بێساران دەڵێت "کاتێک گوێبیستی خەڵاتەکانی روانگە بوو بە هەلێکی گرنگی زانی بەهرەی خۆی پێشکەش بکات وەک هەر گەنجێکی تری بەهرەدار، وە دەڵێت زۆر لەلام خۆش بوو کە منیش دەتوانم بەشداربم و توانا و بەرهەمی خۆم پێشکەش بکەم و دڵنیا بووم لەوەی ئەتوانم سەرکەوتووبم و ئاستێکی باش بەدەست بهێنم، دەمزانی روانگە جێگەی پێگەیاندنی لاوی بەهرەدارە.. بۆیە زیاتر لە دوو مانگ بەردەوام بووم لە گرنگی پێدان لە جوانکردنی وشەکانی نێو هۆنراوەکەم تا سەرنجی دادوەران رابکێشم".

"خەڵاتەکانی روانگە هانی گەنجان دەدات بۆ هەنگاونانی باشتر بۆبەشداری کردن لە پێشبڕکێی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە بەرامبەر بەدەستهێنانی ئامانجە گەورەکانیان لەبەرژەوەندی تاك و گشتی دا".

ئەم خەڵاتە خاڵی دەستپێکی بێساران بوو بۆ ناساندنی بەهرەکەی بە خەڵک و هاندانی چەندەها لاوی بەهرەدار کە دەرفەتی ئەوەیان نەبووە یان جێگەیەك نەبووە تیایدا بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن، هەروەها دروستبوونی متمانە و باوەڕ بەخۆبوون ئەمەش وا دەکات ئامادەی ئەوەی تێدابێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کێبڕکێی خەڵاتی گەورەی وەکو (ئۆسکار) بکات