ڕەوا حمەسور - خەڵاتەکانی روانگە

ڕەوا حمەسور صاڵح

​خەڵاتەکانی روانگە 2018 دووەم

خەڵاتەکانی روانگە 2019  یەکەم

ڕەوا حمەسور صاڵح  26 ساڵ براوەی یەکەمی خەڵاتەکانی روانگە لە بەشی فۆتۆگرافی بۆ ساڵی2019  ، توانی ببێتە براوەی پێشبڕکێیەک لە سەر ئاستی کوردستان کە 544 بەشداربوو بەهرەکانیان تێیدا پێشکەش کردبوو

ڕەوا حمەسور صاڵح  لە دایک بووی 1994  هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە و لە قۆناغەکانی سەرەتایی تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆ لەگەڵ فۆتۆ و هونەرەکانی فۆتۆگرافی گەورە بووە ، لە تەمەنی بچووکیەوە مامەکانی خەریکی پیشەی فۆتۆگرافی بوون و دوکانی فۆتۆیان هەبوو ، ڕەواش هەر لەگەڵیان بووە لە دوکانەکە، هەنگاو بە هەنگاو فێری هونەرەکانی فۆتۆگرافی بووە بێ هیج دەورە و فێرگەیەك خۆی پەرەی بە بوارەکە داوە، پاش هاتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئینتەرنێت بەگشتی و کرانەوە بەرووگای جیهانی دەرەوە و بینینی کارەکانی فۆتۆگرافەرە جیهانیەکان، ئەوانە هەموو پێکەوە بوونە هاندەر و هۆکار بۆ زیاتر برەودان بە بوارەکە، بەردەوام کارکردن لەگەڵ فۆتۆ ڕۆژ بە ڕۆژ ئەزموونی زیادکرد و قۆناغی زۆری بڕی تاکو ئێستا دەتوانێت بڵێت لە ئاستێکی بەرز و پڕۆفیشناڵی بوارەکەدایە، بێگومان بەشداری کردنی لە خەڵاتەکانی روانگە هاندەرێکی زۆر گەورە بوو بۆی وە بووە هۆکاری زیاتر گرنگی دانی بە بوارەکە و بەرەوپێشچوونی زیاتر و زۆرتر، بەتایبەت پاش ساڵی 2018 بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پلەی دووەمی بە دەستهێنا و هەر لەو رۆژە ووتم خوای گەورە پشتیوان بێت دەبێت ساڵی داهاتوو پلەی یەکەم مسۆگەر بکەم ، ساڵی داهاتوو توانیم پلەی یەکەمیش بەدەست بهێنم جارێکی تر روانگە بووە هاندەرێکی نایاب.

کاتێک لە پەیجی فەرمی روانگە پێشبڕکێی خەڵاتەکانی روانگەی بینی و بەشی فۆتۆگرافی بوونی هەبوو ئەوە خۆشحاڵی کرد و سەیری کرد تەنها یەک ڕۆژ دەرفەتی ناردن مابوو ئەویش راستەوخۆ بەرهەمەکەی پێشکەش کرد دواتر پەیوەندی پێوەکرا کە یەکێک بوولە پاڵێوراوەکانی کۆتایی ئەمەش هەر خۆشحاڵیەکی تر بوو، بەڵام لەو ساڵەدا پلەی دووەمی بە دەستهێنا، هەر بۆیە بڕیاریدا ساڵی داهاتوو بە پشتیوانی پەروەردگاری مەزن بە بەهێزتر بەشدار ببێتەوە، هەر لە دەستپێکی ساڵی نوێ 2019 چووە دەرەوە بۆ کاری فۆتۆگرافی و لە بەرواری 3/1/2019  وێنەێکی گرت هەر لە کاتی گرتنی وێنەکە بڕیاری دا ئەم وێنەیە بنێریت بۆ خەڵاتەکانی روانگە تا کاتی وەرگرتنی بەرهەمەکان وێنەکەی بڵاو نەکردووە و چاوەڕوانی خەڵاتەکانی روانگەی کرد و بەرهەمەکەی پێشکەش کرد ، جارێکی تر پەیوەندی پێوەکرا کە پالێوراوە بۆ بردنەوەی  خەڵاتەکانی روانگە بۆ قۆناغی کۆتایی ، زۆر خۆشحاڵ بوو بە دروشمی متمانە بوون بەخوای گەورە نهێنی سەرکەوتنەکانە ، هاتە ئاهەنگەکە و توانی ببێتە براوەی یەکەمی خەڵاتی فۆتۆگرافی، سوپاسی ڕوانگەش دەکات کە ئەو دەرفەتە ناوازە دەڕەخسینن دەبنە هۆکاری برەودان بە توانای هەمووان ، هاندەری گەورە لە تەواوی بوارەکان.

بە ده ست هێنانی خه ڵاتی روانگه  بە دڵنیایەوە بووە هۆکارێکی نایاب و زیاتر متمانە دروست بوون و ناساندنی زیاترو هەنگاو هەڵگرتنی زیاتر بۆ گەشەکردنی کارەکانی لە بواری فۆتۆگرافی  ، وای کرد ئێستا هەوڵی بەشداری کردنی پێشبڕکی جیهانییەکان بدات لە دەرەوەی وڵات ، توانیویەتی چەند بڕوانامە بەدەستبهێنێت لە وێب سایتەکان دەرەوەی کوردستان و عێراق ، بەردەوام هەوڵی بەشداری کردنی پێشبڕکی نێودەوڵەتییەکان دەدات ، هەوڵی چەندين پڕۆژەی گەورەی فۆتۆگرافی دەدات چ لە ناوەوەی کوردستان چ لە دەرەوەی کوردستان هەروەها بەردەوام هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ببێتەفۆتۆگرافەرێکی نێودەوڵەتی.