هێمن هادی - خەڵاتەکانی روانگە

هێمن هادی حسین

​خەڵاتەکانی روانگە 2019 

هێمن هادی حسین تەمەن 25 ساڵ براوەی خەڵاتی یەکەمی بەشی دەستپێشخەری کار بۆ ساڵی 2019 ، توانی ببێتە براوەی پێشبڕکێیەک لە سەر ئاستی کوردستان کە 544 بەشداربوو بەهرەکانیان تێیدا پێشکەش کردبوو.

لە ساڵی 2016 وە دەستی کردووە بە دەرکردنی کۆلێکشن و دروستکردنی براندێکی جلو بەرگ ، کە چەندین ئاڵەنگاری لە بواری مارکێتینگ و فرۆشتنی بەرهەمەکان هاتۆتە ڕێ.

کاتێک گوێبیستی پێشبڕکێی خەڵاتەکانی روانگە بوو، بریاری دا ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و براندەکەی بخاتە بەر چاوی خەڵک، بۆ ئەوەی بتوانێت لەم ڕێگەیەوە خۆی بە خەڵکی زیاتر بناسێنێت. ئەگەر شتێک بگونجێت بۆ هەر کەسێک ئەوا دەگونجێت کەسێکی تریش فێریبێت.

بە ده ست هێنانی خه ڵاتی روانگه هانیدا بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکێی نێودەوڵه تی، ئێستا هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی دیزاینی جلوبەرگی  نوێ و بەشداری کردن لە پێشبڕکێی فاشیۆندا.

هێمن دەڵێت "ئەم خەڵاتە توانا و بەهرەی منی بە خەڵک نیشاندا هەروەها هەستی متمانە بە خۆبوونی زیاتر کردم کە دەتوانم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کێبڕکێ بکەم و خەڵاتی گەورەی وەک ئۆسکار بەدەست بێنم" .