سارا عوسمان

Women Empowerment
Volunteering
Motivation

سارا لە پرۆژەی (لە روانگە بدوێ) باسی چیرۆکی سەرکەوتنی خۆیدەکات کە لە منداڵییەوە هەردەم ویستوویەتی کەسایەتییەکی دیاری هەبێت. ئەو توشبووی حاڵەتی (پۆڵیۆ)بووە و کە رێگرە لەبەردەم رێکردنی بە شێوەیەکی ئاسایی. سەرەتا لای ناخۆشبووە کە هەنگاوەکانی وەکو منداڵانی دیکە نییە و نەیتوانییوە وەکو منداڵەکانی دیکە هەموو یارییەک بکات. بەڵام دواتر بڕیاری بەناخی خۆی داوە دەبێت سەرکەوتووبێت. ئەمە وایکرد سارا زاڵبێت بەسەر ئەو باروو دۆخەدا. چەندین جار توانای رۆیشتنی لەدەست داوە، بەڵام دواتر لە رێگەی چەند نەشتەرگەرییەک توانیویەتی دووبارە بڕواتەوە.خەونێکی دیکەی سارا ئەوەیە لە داهاتوودا ببێتە یەکەم کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت سەما بکات. سارا روونیشی دەکاتەوە بۆ کاری خۆبەخشی دەکات.