لاوان

دەزگای روانگە بازاڕێك بۆ براندە نێوخۆییەکان دەکاتەوە

Friday, December 24, 2021 4:19 AM

دەزگای روانگە بازاڕێکی  دوو رۆژی بۆ کارسازانی خاوەن کاری دەستی لە فامڵی مۆڵی هەولێر کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی براندی کارە دەستییە نێوخۆییەکانی کوردستان و عێراق. هەروەها بۆ راگەیاندنی ئەپڵیکەیشن و پلاتفۆرمی IraqHandmade کە لە لایەن دەزگای روانگە دروستکراوە. ١٦ براندی نێوخۆیی تایبەت بە کاری دەستی و هونەری لە بازاڕەکەدا بەشدای دەکەن.


بازاڕەکە لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد و تا کۆتایی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، شازدە براندی کاری دەستی بەشداری دەکەن بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان. هەروەها پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنی IraqHandmade راگەیاندرا، کە ئارەزوومەندان دەتوانن ئێستا سەردانی بکەن بۆ بینین و بەدەستهێنانی بەرهەمی هەمەجۆری کاری دەستکردی نێوخۆیی.


Iraq Handmade پڕۆژەیەکی دەزگای روانگەیە بۆ پاڵپشتیکردنی براندە نێوخۆییەکان لە بازاڕی کوردستان و عێراق. لە رێگەی ئەم ئاپڵیکەیشن و پلاتفۆڕمە کارسازانی خاوەن براندی کاری دەستی دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی ئاسان بڵاوبکەنەوە و لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان بفرۆش. پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لە ماڵەوە و لە رێگەی ئۆنڵاین و باشترکردی ئاستی ئابووری نێوخۆیی.

پرۆژەکە بازاڕێکی ئۆنڵاینە جۆرەها بەرهەمی دەستی کۆ دەکاتەوە لە یەك پلاتفۆڕمدا کە بە دەستی لاوانی خاوەن براندی کاری دەستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکراوە. پلاتفۆڕم و ئاپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا 25 براندی کاری دەستی لەخۆ دەگرێت و بە هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە:

 

دەتوانن لە رێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە سەردانی پلاتفۆڕمەکە بکەن یاخود ئەپڵیکەشنەکە دابەزێنن:

پلاتفۆڕم: www.iraqhandmade.com

ئاندڕۆید

iOS