کەسانی لێقەوماو

دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە وەڵامی لافاوی هەولێر

Thursday, April 28, 2022 11:50 PM

هەولێر، کوردستان (28ی نیسانی 2022) – قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە 65 سەبەتەی خۆراکی بەسەر خێزانە لێقەوماوەکان دابەشکرد.


سەبەتەی خواراکەکان چەندین خۆراکی وشکی لەخۆگرتبوو. ئەم دابەشکردنە بە دوای چەندین چالاکی دیکەدا هات کە لەلایەن دەزگای روانگەوە ئەنجام درا وەك وەڵامێك بۆ لافاوی هەولێر و یارمەتیدانی خێزانە زیانلێکەوتووەکان.

سەبەتەکان لە لایەن قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی ئامادەکران و لەلایەن تیمەکانی دەزگای روانگەوە لەقەزای گرد جوتیار و چەند ناوچەیەکی دیکە دابەشکران بەپێی هەڵسەنگاندنێک کەپێشتر لەم ناوچانە ئەنجامدراوە.