لاوان

دەزگای روانگە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

Wednesday, February 22, 2023 11:35 PM

لەسەر بانگهێشتی بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەئامادەبوونی 16 ڕێکخراوی عێراقی (ئەندامانی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ECOSOC) چەند بابەتێکی پەیوەست بەگەشەپێدانی کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە عێراق باسکرا.


کۆبوونەوەکە لەنووسینگەی سەرۆکایەتی بەڕێزیان لەپارێزگای بەغدا بەڕێوەچوو، هەروەها  چەندین بابەتی جۆراوجۆری لە ژێر سێ چوارچێوەی سەرەکیدا تاوتوێ کران، لەوانەش تواناکانی کارکردنی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی عێراق لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی. هەروەها باس لەو ئالەنگاریانە کرا کە لە ئێستادا رووبەرووی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی عێراق دەبنەوە. لە هەمان کاتتدا ووردبوونەوە لە ستراتیژییتەکانی حکومەت و بەکاریبهێنانیان بۆ ئاسانکاری و پشتیوانیکردنی ڕیکخراوە ناحکومییەکان بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجیەکانیان. سەرۆک وەزیران  رایگەیاند کە بەرنامەی حکومەت بریتیە لە فەراهەم کردنی ئازادییە گشتی و تایبەتییەکانە، و ئازادیی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراقیش دەپارێزێت.

 

دەزگای روانگە لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی دەزگاکە، سامان عمر نوێنەرایەتی کرا، کە باسی لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە کرد لەسەر هەردوو چوارچێوەی ناوخۆیی و ناوچەیی. هەروەها دیدگای دامەزراوەکە و ئامانجە درێژخایەنەکانی بۆ فراوانکردنی بەرنامەکان و شێوازی گەیاندنی ڕوونکردەوە.

 

دەزگای روانگە یەکێکە لەو ٢٤ ڕێکخراوە ناحکومیە عێراقیەی کە پێگەی ڕاوێژکارییان لە ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.


ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکانی پەیوەست بەو بابەتانەیە کە لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی ساڵی ٢٠٣٠دا هاتووە بەگوێرەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ.کە تێیدا حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارن لەگونجاندنی ئامانجەکانی پەرەپێدان لە چوارچێوەی نەتەوەیی و یەکخستنیان لەسیاسەت و ستراتیژەکانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان.