پەروەردە و فێرکردن

قوتابیانی هەرێمی کوردستان پێشبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "پاڵەوانی بیرکاری"

Tuesday, March 7, 2023 5:31 PM

هەولێر، هەرێمی کوردستان (٧ ی ئازاری ٢٠٢٣) – دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ پێنجەمین ساڵ قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێی بیرکاری جێبەجێ دەکات لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا قوتابیانی قوناغی دەیەم پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری'.

 

دەزگای روانگە بە سەرکەوتوویی میوانداری پڕۆژەی پێشبڕکێی بیرکاری بۆ قوتابیانی پۆلی ١٠ی ئامادەیی کرد بە ئامانجی هاندانی ئارەزووی فێربوونی قوتابیان و دابینکردنی سەکۆیەك بۆ قوتابیان بۆ نیشاندانی زانیاری و لێهاتووییەکانیان.

ئەمساڵ لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەدا ٣٩٢ قوتابی لە قوتابخانە حکومییەکان لە سەرتاسەری کوردستانەوە بەشدارییان کرد. هەر قوتابخانەیەک باشترین خوێندکاری خۆی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی بکات.

تاقیکردنەوەی قۆناغی یەکەم لە ٢٠ هۆڵی تاقیکردنەوە لە قەزا و شوێنی جیاواز و لە نێوان نۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان سەر بە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ) ئانجامدرا.

​​ 

پێشبڕکێی بیرکاری بەسەر چوار قۆناغدا دابەشکراوە.

​قۆناغی یەکەم: قوتابیانی سەرتانسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنجام دەدەن و ٦٠ قوتابی لە تاقیکردنەوەکە سەردەکەون بۆ قۆناغی دووەم.

قۆناغی دووەم: ٦٠ قوتابی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و ٦ قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دواتر.

قۆناغی کۆتایی: قۆناغی کۆتایی لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت و لە دوو بەش پێکدێت. لە کۆتایی ئەم قۆناغە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێن و خەڵات دەکرێن.

 

براوەی یەکەم و دووەم و سێیەم لە قۆناغی کۆتایی و دوای پێشبڕکێیە راستەوخۆکە رادەگەیەندرێن و خەڵات دەکرێن. براوەی یەکەم دوو هەزار دۆلار وەردەگرێت و دوو هەزار دۆلاری دیکەش پێشکەشی قوتابخانەکەی دەکرێت. براوەی دووەم ١٥٠٠ دۆلار وەردەگرێت و ١٥٠٠ دۆلار پێشکەشی قوتابخانەکەی دەکرێت. بە هەمان شێوەش، براوەی سێیەم ١٢٥٠ دۆلار وەردەگرێت، قوتابخانەکەش ١٢٥٠ دۆلار وەردەگرێت. جگە لەوەش براوەی پلەی یەکەم وەک 'پاڵەوانی بیرکاری' لەسەر ئاستی کوردستان ڕێزی لێدەگیرێت.

 

'پێشبڕکێی بیرکاری' ساڵانە لەلایەن دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێت. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە، ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.