ژینگە

٥،٠٠٠ دار لە ناو زانکۆی دهۆک چێندرا

Thursday, December 22, 2022 7:09 PM

دهۆک، کوردستان (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) – دەزگای روانگە هەڵدەستێت بە چاندنی پێنج هەزار داری دیکە لەناو زانکۆی دهۆک  لە پارێزگای دهۆک لە چوارچێوەی پرۆژەی 'دارستانەکانی روانگە'، بەمەش کۆی داری چاندراو دەکاتە ٢٣ ،٥٠٠ دار بە تەنها لەسەر ئاستی دوو پارێزگای عێراق.

 

دەزگای روانگە دەستی کرد بە چاندنی ٥٠٠٠ داری دیکەی صبح بح. پڕۆژەکە پێشتر پێنج هەزار داری لەناو زانکۆی زاخۆ چاندوە کە سەرجەمی دارە  چێندراوەکانی پارێزگای دهۆک دەکاتە ١٠،٠٠٠ دار ،  بە ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ قوتابیان وەک وەڵامدانەوەیەك بۆ کەمی باران و زیادبوونی ناوچە چۆڵنشینەکان و کەمی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە دۆخی ئێستادا.

 

 

پڕۆژەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەستی پێکرد کە تێیدا، عبدالسلام مەدەنی (بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە) و پرۆفیسۆر د. داود ئەتروشی  ( سەرۆکی زانکۆی دهۆک) لێدوانیان دەربارەی پڕۆژەکە و سوودەکانی پێشکەش کرد، هەروەها د. علی تەتار (پارێزگاری دهۆک) و چەندین لایەنی تر لە مەراسیمەکەدا بەشداربوون، دوای ئەوەش، بەشێک لەدارەکان لە لایەن میوانەکانەوە وەک دەستپێکێك بۆ پڕۆژەکە چێندران.

 

پرۆسەی چاندنی دارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

-          ٢٠٠٠ دار بۆ کۆلێژی زمان

-          ١٥٠٠ دار  بۆ کۆلێژی پزیشکی

-          ٧٥٠ دار بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

-          ٧٥٠ دار بۆ باخچەی درەختان

                                                                                                        

شایەنی باسە کە پێشتر پڕۆژەی 'دارستانی روانگە' لە چەند شوێنێکی پارێزگای موسڵ ئەنجامدراوە لەوانە (دارستانەکانی موسڵ و زانکۆی موسڵ و زانکۆی تەکنیکی باکوور) و هەروەها لە زانکۆی زاخۆ کۆی گشتی دارە چێندراوەکان ١٨،٥٠٠ دارە.

 

 

پرۆژەی دارستانەکانی روانگە پرۆژەیەکی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. گۆڕانی کەش و هەوا لە ئەنجامی زیادبوونی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا روودەدات کە بەهۆی سووتەمەنی و ئاگرکەوتنەوە دروست دەبێت. دەزگای روانگە لەماوەی چەند ساڵی داهاتوو ئەم پڕۆژەیە لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵاتەکە جێبەجێ دەکات. ئامانجی پڕۆژەکە فێرکردن و ئامادەکردنی کۆمەڵگەیە بۆ چاندنی ژمارەیەک داری زۆر لە دارستانە تێکچووەکان، هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو رۆڵ دەبینێت لە رێگریکردن لە رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.