دروستکردنی قوتابخانەیەکی ٦ پۆلی لە گوندی هەڤندکا
بەروار
2021/05/22
بار
تەواو بووە
دروستکردنی قوتابخانەیەکی ٦ پۆلی لە گوندی هەڤندکا
قوتابخانەکە لە ٦ پۆل پێکهاتووە و لە قۆناغی ١ تاوەکوو ٦ی سەرەتایی لەخۆ دەگرێت ، هەروەها ژووری بەڕێوەبەر، ٢ ژووری مامۆستایان، هۆڵێکی گەورە، و ژووری ئەرشیف لە خۆ دەگرێت.
دروستکردنی قوتابخانەکە ٤ مانگی خایاند و لەسەر زەوییەکی رووبەری ١٦٢٠م² دروستکراوە
هەروەها دروستکردنی یاریگای تایبەت بە تۆپی بالە و چەندین خزمەتگوزاری دیکە لە ناو قوتابخانەکە بۆ قوتابیان و مامۆستایان دابینکراوە وەکو (دوو ژووری نوێژکردن، دوو دەستشۆر بۆ قوتابیانی کوڕ و کچ، دوو دەستشۆری تایبەت بۆ مامۆستایان، حانوت و کۆگایەك، و گۆرەپانی کۆبوونەوەی قوتابیان).
زیاتر لە ١٥٠ کەس لە دروستکردنی قوتابخانەکە بەشداربوون کە بریتین لە (ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری تەلارساز، و هەروەها چەند ستافێکی کاری (کۆنکڕیت، گەچکاری، سیرامیك و مۆزایك). زیاتر لە ٦٠ قوتابی لە قوتابخانەکە دەخوێنن و ٨ مامۆستا وانە دەڵێنەوە و ٥ کارگوزار دەست بەکار دەبن. هاوکات، زیاتر لە ٩٥ کەس بە شێوەیەکی راستەخۆ و زیاتر لە ٢٦٨ کەس بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ لە قوتابخانەکە سوودمەند دەبن.