لاوان

راهێنانێکی دوو رۆژی سەبارەت بە بنیادنانی متمانە و تیم ئەنجامدرا

Tuesday, March 16, 2021 1:03 AM

رێکەوتی ( ١٥ ی ئازاری ٢٠٢١ ) – دەزگای روانگە لە پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ قوتابخانەی بەریتانی نێودەوڵەتی لە کوردستان ، مەشقێکی دوو رۆژی بۆ ٧٢ کارمەند و ستافی بەشە جیاوازەکانی قوتابخانەکە ئەنجام دا (دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و مامۆستایان).

ئامانج لەم راهێنانە دابینکردنی خزمەتگوزاری و بنیاتنانی توانای کارمەندانی کەرتی تایبەتە بۆ زیاتر بەهێزکردنی هەستی بنیادنانی متمانە و تیم لەناو کارمەندان بەمەبەستی دابینکردنی کەشێکی پەروەردەیی باشتر بۆ خوێندکاران . ٧٢ کارمەند لە هەموو بەشەکان ( دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و فێرکردن ) بەشدارییان لە راهێنانە دوو رۆژیەکەدا کرد. لە رۆژی یەکەم ٤٥ کەس بەشدارییان کرد و بەشێکی دیکە لە رۆژی دووەمی راهێنانەکە بەشداربوون .

عومەر خدر، یەکێک لە بەشداربووانی راهێنانەکە گوتی "ئەو ڕاهێنانەی لەلایەن دەزگای روانگە ئەنجام درا راهێنانێکی زۆر بەسوود بوو، بەتایبەت بۆ بەڕێوەبەرەکان ، راهێنانەکە هۆشیارکردن و نوێکردنەوەیەك بوو بۆ بەڕێوەبەرەکان".


ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پرۆژەی روانگە فرص کە پردێکی پەیوەندییە لە نێوان کارخواز و خاوەنکار. پڕۆژەی روانگە فرص هەڵدەستێت بە دابینکردنى چەندین سەرچاوە بە بێ بەرامبەر لە رێگەى ئۆنلاین و راهێنانى راسته‌وخۆ و رێنمایى تایبەت بە چۆنیەتى نووسینى CV و  نامه‌ی پێشكه‌شكردن و بەرەوپێشبردنى تواناکانى چاوپێکەوتن و برەودان بە رەوشتەکانى کار بۆ لاوان و نیشاندانى رێگەى بواری کارکردنیان کە لەگەڵ ئامانجەکانیاندا بگونجێت.