لاوان

دەزگای روانگە ١٢ گروپی خۆبەخشی خەڵات دەکات

Friday, December 10, 2021 1:44 AM

لە رێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، دەزگای  روانگە رێورەسمی کۆتایی پرۆژەی "دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش"ی ئەنجامدا و تێیدا بڕوانامەی رێزلێنان بۆ ١٢ گروپی خۆبەخشی پێشکەش کرا.

رێورەسمەکە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، گروپە خۆبەخشییەکان، لێژنەی هەڵسەنگاندن، و نوێنەری کۆمپانیا سپۆنسەرەکانی پرۆژەکە ئەنجامدرا.

 

پڕۆژەکە لە رێکەوتی ١٢/٧/٢٠٢١ راگەیاندرا و لاوان ماوەی ٥١ رۆژیان هەبوو بۆ پێشکەش کردنی بیرۆکەی پڕۆژەکانیان. دواتر لە لایەن لێژنەیەکی هەڵسەنگاندنی شارەزا ١٢ پڕۆژەی براوە هەڵبژێردران لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، و نەینەوا. ١٢ گروپە خۆبەخشییە براوەکان لە لایەن دەزگای روانگە کۆمەکی داراییان وەرگرت بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان.

١٢ پڕۆژەی خۆبەخشی لە ساڵی ٢٠٢١ کۆمەکی داراییان پێشکەشکرا و لەلایەن گروپە خۆبەخشییەکان ئەنجامدران. پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی ساڵی ٢٠٢١:

 

-                  پڕۆژەی هاندانی هەرزەکاران

گروپی خۆبەخشی (لقی سەوز)، پڕۆژەی  (هاندانی هەرزەکاران )ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٨ ) خۆبەخش راهێنانیان بۆ پالپشتی لاوان ئەنجامدا لە قەزای شنگال. پرۆژەکە لە لایەن راهێنەرانی شارەزاوە پێشکەش کران بۆ ماوەی ٥٦ رۆژ .

بودجەی پێبەخشراو:  (٤،٢٥٠،٠٠٠) دینار

ژمارەی سوودمەندبوان:  ١٢٣

 

-                  پڕۆژەی زیاتر لە هەنگوین

گروپی خۆبەخشی (شنروێ)، پڕۆژەی (زیاتر لە هەنگوین)ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٥ ) خۆبەخش هەستان بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆراکی تەندروست و پاراستنی ژینگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگەی پەرەپێدانی پرۆژەکانی دۆستی ژینگەیی وەک هەنگداری لە رێگەی ئەنجامدانی راهێنان بۆ لاوان بۆ ماوەی دوو مانگ .

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٢٥٠،٠٠٠ دینار

ژمارەی سوودمەندبوان: ١٠٠

 

-                  پڕۆژەی ئاو دەپارێزین ژیان دەپاریزین

گروپی خۆبەخشی (تیم وۆرک)، پڕۆژەی (ئاو دەپارێزین، ژیان دەپارێزین )ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٥ ) خۆبەخش هۆشیاری و زانیاریان بڵاوکردەوە دەرباری گرینگی پارستنی سامانی ئاو چونکە پاراستنی ئاو تەنها بۆ نەوەی ئەم سەردەمە گرینگ نیە بەڵکو پاراستنی ئاو مافێکی سەرەکی نەوەی داهاتووشە، پڕۆژەکە لە قەزای رانیە ئەنجامدرا بۆ ماوەی دوو مانگ.

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٢٤٧،٠٠٠ د.ع

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٤٠٢٦

 

-                  پڕۆژەی دروستكرنا پەرتووكخانا ل قوتابخانان

گروپی خۆبەخشی (ڤەژین)، پڕۆژەی  (دروستكرنا پەرتووكخانا ل قوتابخانان) ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٦ ) خۆبەخش  پەرتووکخانەیان لە قوتابخانەکانی قەزای ئاکرێ دروستکرد، پڕۆژەکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوامبوو.

بودجەی پێبەخشراو:  ٣،٦٩٤،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٤،٩٥٥

 

-                  پڕۆژەی هۆشیاربە تا سەلامەت بژیت

گروپی خۆبەخشی (برایانی خۆبەخش)، پڕۆژەی   (هۆشیاربە تا سەلامەت بژیت)یان ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٥ ) خۆبەخش هەستان بە بەرزکردنەوەى ئاستی هۆشیاری تاک لەسەر مەترسییەکانی مین و پاشماوە جەنگیەکان لە رێگای سیمینار و خوڵی راهێنان و پۆستەر وسۆشیال میدیا لە ناحیەی سیدەکان بۆ ماوەی دوو مانگ

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،١١٥،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٢٨،٧٤٢

 

-                  پڕۆژەی بەرەو پێشبردنی باری خزمەتگوزاری و ژینگەیی شارەکە

گروپی خۆبەخشی (تێکۆشەران بۆ چاکە)، پڕۆژەی (بەرەو پێشبردنی باری خزمەتگوزاری و ژینگەیی شارەکە)یان ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٥ ) خۆبەخش شەقامێکیان لەشەقامەکانی بەشی ڕۆژئاوای موسڵ هەڵبژارد کاریان کردن بۆ پاککردنەوەی و چاکردنی خۆڵەکە و چاندنی نەمام لە دوورگەی ناوەندی شەقامەکە  و دواتر بەشێوەیەکی وەکو دیاری درایە شارەوانی موسڵ.  پرۆژه که له شاری موسڵ/ گەڕەکی شیفا ئەنجامدرا بۆ ماوەی یەك مانگ.

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٢٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٥٠٠

 

-                  پڕۆژەی قوتابخانە نەک زیندان

گروپی خۆبەخشی (پەیت)، پڕۆژەی  (قوتابخانە نەک زیندان)ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٢١ ) خۆبەخش هانی قوتابیانیان دا بۆ خوێندن و  بەرەوپێشبردنی خۆیان بە تایبەت  قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی چونکە ئەوان پاشەرۆژی وڵاتن لە ڕێگەی جوانکردن و و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانیان  بە رێیەکی زانستیانە و سەردەمیانە لە ناحیەی باعەدرێ بۆ ماوەی یەك مانگ

بودجەی پێبەخشراو:  ٣،٨٧٩،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٨٠٠

 

-                  پڕۆژەی نوژەنكردنەوەی سەرەتایی قوتابخانەی کەرکوکی نوێ

گروپی خۆبەخشی (لاوانی ئایندە)، پڕۆژەی (نوژەنكردنەوەی سەرەتایی قوتابخانەی کەرکوکی نوێ)ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ١٢ ) خۆبەخش قوتابخانەی سه‌ره‌تايى کەرکوکی نوێیان نۆژەنکردەوە. جوانكردنى سيماى قوتابخانەکە و دروستكردنی كەش و هەوایەكی ئارام بۆ قوتابیان و مامۆستایان لە پارێزگای کەرکوك. پڕۆژەکە ماوەی دوو مانگی خایاند.

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٢٤١،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٢،٠٠٠

 

-                  پڕۆژەی پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ئەرکی هەمووانە

گروپی خۆبەخشی (گەنجانی وشیار)، پڕۆژەی   (پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ئەرکی هەمووانە)ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ١٨ ) خۆبەخش ( ٣٠٠ ) تەنەکەی خۆڵیان دابینکرد و دابەشیان کرد بەسەر پاڕک و قوتابخانە و گەڕەک و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەپێی پێویستی  لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی دوو مانگ

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٢٤٨،٧٥٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ١٧،٠٧٦

 

-                  پڕۆژەی سەوز پۆشکردنی کەمپی بەردەڕەش

گروپی خۆبەخشی (دۆستانی ژینگە)، پڕۆژەی (سەوز پۆشکردنی کەمپی بەردەڕەش)ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٦ ) خۆبەخش هەستان بە سەوز پۆشکردنی کەمپی بەردەڕەش. زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی ناوچەکە بەگشتی و کەمپی پەنابەرکان بە تایبەتی لە زەوییەکی ووشکەوە بۆ نیمچە دارستانێک لە قەزای بەردەرەش بۆ ماوەی دوو مانگ

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٠٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٣،٣٢٩

 

-                  پڕۆژەی دارستانی دەستکرد

گروپی خۆبەخشی (ژینگە دۆستانی رزگاری)، پڕۆژەی (دارستانی دەستکرد)ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ٢٥ ) خۆبەخش بە رێژەی سەوزاییان فراوانکرد لە رێگەی دروستکردنی پارکێک لە قەزای کەلار بۆ ماوەی دوو مانگ

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٢٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ٣،٠٠٠

 

 

-                  پڕۆژەی منداڵەکانی بانکسی

گروپی خۆبەخشی (هەڵاتن)، پڕۆژەی  (منداڵەکانی بانکسی)ی ئەنجامدا. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە، ( ١٢ ) خۆبەخش زانیاریان لەسەر (١٢٥) منداڵی کارکەری سەرشەقامەکان کۆکردەوە. لە شارەکانی هەولێر، سۆران و قەڵادزێ و کۆیە. سەرەتا بۆ کۆ کردنی زانیارییەکان  دیارییەک بەخشرایە منداڵەکە و زانیارییەکانی ئەو منداڵانەیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی بزانن دەتوانن کارێکی سادەی هونەری بکەن و چیڕۆکێک لەبارەی منداڵەکە نوسرایەوە بە پشت بەستن بە زانیارییەکان و بۆ کارەکەی چیرۆکێك دروست کرا، بۆ هەندێکیان پۆرترەیتێک کیرا و پرینت کرا هتد. دواتر لە پیشانگایەکی داخراو لە شاری هەولێر بەرهەمەکان نمایش کران، پرۆژەکە بەردەوام بوو بۆ ماوەی دوو مانگ

بودجەی پێبەخشراو:  ٤،٢٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

ژمارەی سوودمەندبوان:     ١٣٥

 

لێژنەی هەڵسەنگاندنی ساڵی ٢٠٢١

عبدولباست ئەحمەد – رێکخراوی نێودەوڵەتی ئنتەرنیوز(Internews)

نسار فەرهاد -  ئەندامی رێکخراوی خۆبەخشانی نەتەوە یەگرتووەکان (UNV)

گۆران رەسوول – چالاکوانی مەدەنی و نوسەر

 سپۆنسەرانی پرۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتین لە: کوردنەفت، دارین گروپ، هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی، ئێم ئار ئێف گروپ، کاڤین گروپ، فۆکس ڤیو، فاست لینک


پڕۆژەی (دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش) پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە کە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار ئەنجامدرا و ساڵانە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و نەینەوا) ئەنجام دەدرێت. ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی گەنجانی خۆبەخشە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رادەگەێنێت و ١٢ گروپی خۆبەخشی کۆمەک دەکات. لە ساڵی ٢٠١٨ تاکو ئێستا، ٤٦ کۆمەک کراون و بڕی ١٣٦،٢٦٨،٥٠٠ دیناری عیراقی  بۆ پڕۆژە خۆبەخشییەکان تەرخان کراوە. ٤٥٣ لای خۆبەخش لە پڕۆژەکە بەشدارییان کردووە ، هەروەها  ١٠٤،٢٠٥  کەس لە پڕۆژە خۆبەخشییەکان سوودمەندبوون.