لاوان

درووستکردنی دەرفەتی گەشەپێدانی ئابووری لە نێوان فلاندەرس و کوردستان

Wednesday, March 9, 2022 4:38 PM

هەولێر، کوردستان - (٩ی ئازاری ٢٠٢٢) شاندێکی ژووری بازرگانی هەرێمی فلاندەر (ڤۆکا) لە وڵاتی بەلجیکا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە و بە هامەهەنگی ژووری بازرگانی هەولێر کاردەکەن بۆ درووستکردنی دەرفەتی گەشەپێدانی هاوکاری ئابووری لە نێوان فلاندەرس و کوردستان.

 

ئامانجی پرۆژەکە  دروستکردنی پەیوەندی هاوکارییە لە نێوان فلاندەرس و کوردستان، لە بوارەکانی بزنسی کشتوکاڵی و گەشەسەندنی بەرهەمی خۆماڵی و بەرهەمەکانی خۆراکی ئۆرگانیك.

 

ژمارەیەك راهێنان و کۆنگرە لە لایەن دەزگای روانگەوە رێکدەخرێت بۆ گرووپە ئامانجکراوەکانی پڕۆژەکە وەک بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون، شارەزایان لە بواری بەرهەمی کشتوکاڵی ئۆرگانیك، وانەبێژ لە زانکۆکان کە مامەڵە لەگەڵ بزنسە بچوک و مامناوەندەکان دەکەن، ئەو رێکخراوانەی پاڵپشتی کارسازان دەکەن و ئەو راوێژکارانەی پاڵپشتی بزنسی بچوک و مامناوەند دەکەن لە بواری پەرەسەندنی هەناردەکردن، راوێژکارانی بواری هەناردەکردن لە دەزگا گشتی و تایبەتەکان، هەروەها نوێنەری ژووری بازگانی هەولێر.

 

دەستپێکی پرۆژەکە لە هۆتێلی نێودەڵەتی هەولێر بەرێوەچوو، لەگەڵ بەشداری کردنی ٨  راوێژکاری دەزگا گشتی و تایبەتەکان، جیل سویتینس، بەڕێز لوک ڤان لوڤێرێن راوێژکاری پێشکەوتووی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپی و نوێنەرانی ژووری بازگانی هەولێر.