لاوان

پێشانگای کاری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی (AUIS)

Thursday, April 14, 2022 10:00 PM

سلێمانی، کوردستان (14ی نیسانی 2022) – دەزگای روانگە لە دەیەمین پێشانگای کاری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی (AUIS) کە لە ناو کامپی AUIS بەرێوەچوو بەشداری کرد لە ژێر ناوی "پێکەوە کارکردن بەرەو گۆڕان". لە ڕێگەی پێشانگاکەوە، تیمی روانگە پرۆژەکانیان و چالاکییە بەردەوامەکانیان بە لاوانی پارێزگاکە ناساند.

 

بەشداریکردنی دەزگای روانگە بەئامانجی ناساندنی پڕۆژە بەردەوامەکانی و دەوڵەمەندکردنی بانکی سی ڤی دەزگاکە لەکاندیدە گونجاوەکان بۆ دەرفەتەکانی داهاتوو، لە ماوەی پێشانگاکەدا، تیمی روانگە  پوختەیێك لەسەر چالاکییە بەردەوامەکانی دەزگاکە پێشکەشکرد، پێشانگاکە ڕۆژێکی خایاند، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی هەتا کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ.

 

پێشانگای کار ساڵانە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی (AUIS) بەڕێوەدەچێت، ئەم ساڵ بۆ ١٠یەمین ساڵ بەڕێوەدەچوو. کە تێیدا کۆمپانیاکان هەلی کار ڕادەگەیەنن ، هاوکات کارخوازانی لاوی هەلی کار دەتوانن ئامادەبن و هەلی کار بەدەست بهێنن.

زیاتر لە ٣٥ کۆمپانیا لەم ساڵدا لە پێشانگای پیشەیی ئامادەبوون.

 

ئامادەبووانی لاو  پەرۆشی خۆیان نیشاندا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی دەزگای روانگە و ئاگاداربوون لەپرۆژەکانی ئێستا و بەشێوەیەکی سەرەکی ، خەڵاتەکانی روانگە ، پرۆژەی کتێب ، پرۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش هەروەها زۆرێک لە دەرچوانی تازە سی ڤیەکانیان ڕادەستی ستافەکەمان کردووە و دەیانەوێت ببن بە بەشێك لە روانگە.