لاوان

پێشانگای وەبەرهێنان لە هەولێر: هاندەرێك بۆ گەشەی ئابووری و گۆڕانکاری

Tuesday, June 20, 2023 11:49 PM

هەولێر، هەرێمی کوردستان (20ی حوزەیرانی 2023) - پێشانگای وەبەرهێنانی بەرنامەی خۆڕاگری حکومەتی ناوخۆیی (LOGOReP) لە شاری هەولێر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو  . پێشانگاکە کە لە لایەن  ڕیکخراوی VNG نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای روانگە و ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارک ڕێکخرابوو، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

پێشانگاکە سەکۆیەک بوو بۆ خستنەرووی کۆمەڵیک پڕۆژەی وەبەرهێنان و دۆزینەوەی وەبەرهێنەری ئارەزوومەند بۆ بە ئەنجام گەیاندنیان، هەروەها بۆ بەیەك گەیاندنی وەبەرهێنەران – و شارەوانییەکان  بۆ هاوبەشکردنی زانیارییەکان و لێك تێگەیشتن زیاتر. ئەم چالاکییە وەك بەشێك لە بەرنامەی خۆڕاگری حکومەتی ناوخۆیی (LOGOReP)  ئەنجام دەدرێت و رێکخراویVNG  نێودەوڵەتی هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پێشانگایە پشتگیری وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بکات بۆ باشترکردنی گەشەی ئابووری و دروستکردنی دەرفەتی کار.


بەرنامەی خۆڕاگری حکومەتی ناوخۆیی پڕۆژەیەکی پێنج ساڵیەکە لەلایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەنداوە کۆمەکی دارایی کراوە، پرۆژەکە لە پێناو باشترکردنی ڕەوشی پەنابەران و کۆمەڵگە خانەخۆییە لاوازەکان ئەنجام دەدرێت لە رێگەی بەهێزکردنی خۆراگری حکومەت و کۆمەڵگەکان. .


تیمێکی شارەزا  کە پێکهاتبوو  لە ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان،  بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان، و بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پارێزگای هەولێر بە پاڵپشتی ڕێکخراوی VNG نێودەوڵەتی کاریان کردبوو بۆ پەرەپێدانی چەندین بیرۆکەی وەبەرهێنان بۆ شارەوانییەکانی قوشتەپە، کەوەرگۆسك، باسرمە، سێبیران، و کانی قڕژاڵە. ئەم بیرۆکانە هاوتەریبن لەگەڵ ماستەرپلانی پارێزگای هەولێر و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بیرۆکەی پڕۆژەکان بە شێوەیەکی گشتی تیشكی دەخستەسەر بواری بازرگانی ،کشتوکاڵی، پیشەسازی، خۆراک و گەشتیاری لەم ناوچانە.


تەواوی زانیاریەکان لە  کەتەلۆگی وەبەرهێنان ئاماژەی پێکرابوو ، کە ٥-٧ پڕۆژەی تایبەت بە هەر یەك لە شارەوانییەکان لەخۆ دەگرێت لە هەمان کاتتدا رێنیشاندەرێکە بۆ وەبەرهێنەرانی ئارەزوومەند بۆ کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی شوێن و تایبەتمەندی ناوچەکان و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان، بە مەبەستی کۆمەك کردنیان و دروستکردنی گۆرانکاری ئەرێنی لەم ناوچانەدا. ئەمەش لە داهاتوودا رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی گەشەی ئابووری و خۆڕاگری.