لاوان

بە دیجیتاڵکردنی داتا گرنگەکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان

Wednesday, September 6, 2023 12:02 PM

عێراق (ئابی ۲۰۲۳) دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەن بۆ بەدیجیتاڵکردنی داتای گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی کار لە هەرێمی کوردستان. ئامانجی ئەم پرۆژەیە نوێکردنەوەی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە کۆنەکانە کە بە بەکارهێنانی کاغەز بەرێوەدەچێت و باشترکردن و پاراستنی زانیاری هاوڵاتیانی عێراقە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی لە بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی کاری هەرێمی کوردستان وەک کۆڵەکەیەکی گرنگ خزمەت پێشکەش دەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی دانیشتوانی عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتبەستن بە سیستەمی دۆکیومێنت کردن بە بەکارهێنانی کاغەز بووەتە هۆی دواکەوتن و مەترسی ئاسایش و لەدەستدانی داتا.

 

دەزگای روانگە و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەستیان کردووە بە پلانێکی گشتگیر بۆ بە دیجیتاڵکردنی ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی لە بەغدا وهەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک پرۆژەکە گەشەی کرد، کێشەی پێشبینی نەکراو دەرکەوت. و ئاشکرا بوو کە بارودۆخی ئەو دۆکیومێنتانەی لە بەغدا هەڵگیراون گەیشتۆتە بارودۆخێکی مەترسیدار، لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە بەڵگەنامەکان لەوانەیە بە تەواوی لەناوبچن و زانیارییەکان ون ببن.

 

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، دەزگای روانگە بەخێرایی تیمێکی ١٦ کارمەندی لە بەغدا خستە سەرکار. کە کار دەکەن بۆ سکانکردن و بە دیجیتاڵکردنی ۳۰،۰۰۰ لە کۆی گشتی ٤۷،۰۰۰ فایەل لە ماوەی شەش مانگدا.

 

هەروەها دەزگای روانگە هەشت کارمەندی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان دامەزراند. کە کار لەسەر تۆمارکردنی هەموو بەڵگەنامەکان دەکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کار "بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن" و دەیکەنە ناو فایەلێکی ئێکسڵ. دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، ئەم فایەلی ئێکسڵە رادەستی حکومەت دەکرێت. بەمەش کارمەندانی حکومی دەتوانن ئەم فایەلە بەکاربهێنن بۆ ئاسانکردنی بەرێوەچوونی کارەکانیان و ڕێگری کردن لە لەدەستدانی زانیارییەکان.