پەروەردە و فێرکردن
کۆنفراسی پسپۆرییەکەت هەڵبژێرە
بەرواری ٤ی ئابی ٢٠١٩ 'کۆنفراسی پسپۆرییەکەت هەڵبژێرە' لە لایەن ڕێکخراوی سکۆلەر بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە خزمەت گەیاندن بە قوتابیان و دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و یارمەتیدانیان لە بڕیاردان و هەڵبژاردنی پسپۆری و چۆنیەتی گەیشتن بە ئاوات و خەونەکانیان بە سوود بینین لە ئەزموون و ئامۆژگاری کەسانی سەرکەوتوو.
کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی سەعد عبداللە لە بەرواری ٤ی ئابی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، بە بەشداری کردنی ٥ قسەکەر لە ژێر چەند ناونیشانێك:
هەوەها، ٣ ئەستێرە بەشداریانکرد لە خستەنەرووی چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان بۆ هاندانی زیاتری ئامادەبوان کە بریتیبوون لە د.ئاراس برادۆستی، عبدالصمد خۆشناو، احمد همداد.
شایەنی باسە کۆنفرانسەکە بۆ ساڵی دووەمە بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە ئەنجام دەدرێت.